بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، سەر ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەورەساڵانی زۆرانبازیی ئازادی وڵات ٤٠ وەرزشوانی لە کێشەکانی ٥٧، ٦٥، ٧٠، ٧٤، ٨٠، ٨٦، ٩٧ و ١٢٥ کیۆگرامی بۆ ئەم قۆناغە لە ئوردووەکە بانگهێشت کردووە.
سیاوەش ئەحمەدزادە، سەعید ساڵحی و موحەمەد زارعی لە کێشەکانی ٦٥، ٧٠ و ٧٤ کیلۆگرام لە ئەم ئوردووەدا لە ژێر چاوەدێری کادیری تەکنیکی ڕاهێنان دەکەن.
بانگهێشت کراوەکان بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ لە ژێر چاوەدێری موحەمەد تەڵایی سەر ڕاهێنەری هەڵبژرادەی نەتەوەیی گەورەساڵانی زۆرانبازی ئازادی وڵات لە ئەم ئوردووەدا بەشداری دەکەن.
شیاوی باسە، ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانبازی ئازاد ڕۆژەکانی ٢٠ تا ٢٧ ی ڕەشەممە لە یانەی زۆرانبازی ژمارەیەکی تاران بەڕێوە دەچێت.
Your Comment