ڕامز ته‌رجمان، وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی سووریا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مێهر وتی: ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا له سووریا ڕووی داوه شه‌ڕێکی ته‌واوه. ئه‌م شه‌ڕه ته‌نیا ڕه‌هه‌ندی سه‌ربازی نییه. ئێمه ده‌بینین که شه‌ڕ له دژی که‌لتوری خه‌ڵکی سووریاش ده‌کرێت، هه‌ڵبه‌ت له‌م شه‌ڕه‌دا ئێمه‌ش ته‌نیا نین و مێدیاکانی پشتیوانی سووریا یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن.
ته‌رجمان جه‌ختی کرد: مێدیاکانی به‌ره‌ی خۆڕاگری له چه‌ند ساLی ڕابردوودا توانیان ڕۆڵێکی یه‌کجار به‌رچاویان له‌م شه‌ڕه‌دا هه‌بێت و دۆخه‌که‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی سووریا شکانده‌وه، ئه‌مه له حاڵێک دایه که من جه‌خت ده‌که‌م که مێدیای لاینگری تیرۆریسته‌کان له کوشتوبڕی خه‌ڵکی سووریا ده‌ستیان هه‌یه.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌وه مێدیاکانی به‌ره‌ی خۆڕاگری بوون که په‌یامی خهLکی سووریایان به گوێی جیهان گه‌یاند. ئێسته هاوکارییه‌کی زۆر باش له نێوان سووریا و ئێران‌دا هه‌یه و میدیا ئێرانییه‌کان له‌م دۆخه‌دا ڕۆڵێکی یه‌کجار گرنگیان له پشتیوانی کردن له خه‌ڵک هه‌یه.
ته‌رجمان له درێژه‌دا سپاسی ڕۆڵی ئێرانی له سووریا کرد و وتی: شۆڕشی ئیسلامی ئێران بایه‌خی زۆری هه‌یه و دروشمی پشتیوانی له خه‌ڵکی هه‌ژار و لێقه‌وماوان گرنگ ترین درۆشمه‌کانی ئه‌م شۆڕشه‌یه که هێشتا به‌رده‌وامن لێی، ئه‌مه یه‌که‌مجار له پشتیوانی کردن له خه‌ڵکی هه‌ژاری فه‌له‌ستین خۆی نیشان دا و ئێران به‌رده‌وامه له دژایه‌تی کردنی زوڵم و زۆر.
ئه‌و له کۆتاییدا جه‌ختی کرد که دوژمنه‌کانی سووریا هه‌رگیز ناتوانن له پلانه‌کانی خۆیاندا سه‌رکه‌ون و دواجار ئه‌وه هه‌ر خه‌ڵکی سووریایه که سه‌ر ده‌که‌وێت و ساحه کۆنترۆڵ ده‌کاته‌وه.
Your Comment