بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتیەکانی ئیدارەی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان، ئارمین مەحموودی لە پارێزگای کوردستان لە گەڵ دوو وەرزشوانی دیکەی ئێران لە کێبڕکێیەکانی بیلیاردی ڕۆژاوای ئاسیا لە وڵاتی ئۆردۆن بەشداریان کرد.
ئارمین مەحموودی لە حەوتەمین خولی کێبڕکێیەکانی بیلیاردی پاڵەوانێتی ڕۆژاوای ئاسیا لە بەشی ناین باڵی تاکەیی بەشداری کرد.
مەحموودی لە ئەم قۆناغەدا بەرانبەر وەلید ماجد لە وڵاتی قەتەر وەستا و لە یاریەکی نێزیکدا بە ئاکامی ٩ بە ٧ دۆڕاندی و نیشانی برۆنزی ئەم خولەی بەدەست هێنا.
حەوتەمین خولی کێبڕکێیە وەرزشیەکانی بیلیاردی پاڵەوانێتی ڕۆژاوای ئاسیا ٢٣ تا ٢٨ ڕێبەندان لە بەشەکانی، ئەیت باڵی تاکەیی، ناین باڵی تاکەیی و ناین باڵی دووبل بە میوانداری ئۆردۆن بەڕێوە چوو.
Your Comment