ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - محه‌مه‌د فاتمی زاده: دوناڵد ترامپ له چه‌ند ڕۆژی پێشوودا فه‌رمانێکی ڕاگه‌یاند که به هۆی ئه‌م فه‌رمانه‌وه شارۆمه‌ندانی ئێرانی و عێراقی و ۵ وڵاتی موسوڵمانی دیکه مافی سه‌فه‌ر کردن بۆ ئه‌مریکایان نییه.
هه‌ر وه‌ها له‌م ڕۆژانه‌دا چه‌ند گرژی و ئاڵۆزییه‌ک له نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی سه‌ری هه‌ڵداوه، بۆ لێدانه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند بابه‌ته گفتوگۆیه‌کمان له‌گه‌ڵ ماجید غه‌ماس، نوێنه‌ری عه‌مار حه‌کیم له عێراق ئه‌نجام داوه.
*بۆچوونی ئێوه سه‌باره‌ت به فه‌رمانه نوێکه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا چییه؟
ئه‌م فه‌رمانه زۆر ناعه‌قڵانییه و نیشانی ده‌دات که واشنتۆن له نه‌ژاد په‌ره‌ستی ئازار ده‌کێشێت و له دژی موسوڵمانان بڕیار ده‌دات. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌م بڕیاره‌ی ئیدانه کردووه، ئه‌م بڕیاره له حاڵێک دایه که له نێوان عێراق و ئه‌مریکا ڕێککه‌وتن نامه‌ی ستراتیژی و سه‌ربازی هه‌یه و ئه‌م فه‌رمانه ده‌توانێت ئه‌م ڕێککه‌وتن نامه پێشێل بکات.
دژایه‌تی کردنی جیهانی ئیسلام له لایه‌ن ترامپه‌وه ده‌توانێت له داهاتوودا کێشه‌ی یه‌کجار زۆر بۆ ئه‌م وڵاته دروست بکات.
*ڕێککه‌وتنی به‌غدا و ئه‌نقه‌ره بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی تورکیا له چ قۆناخێک دایه، ئایا تورکیا پێبه‌ند بووه به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی؟
ئێمه و ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌وڵێکی زۆر ده‌ده‌ین که هه‌رچی زووتره ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بێت و له ڕاستیدا ئه‌م کێشه‌یه ئاسته‌نگی به‌رده‌م بازه‌رگانی کردن له نێوان تورکیا و عێراقه و هیوادارین به زووترین کات چاره‌سه‌ر ببێت.
*بۆچوونی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به هێزکانی تورکیا له عێراق چییه، به‌گشتی په‌یوه‌ندی هه‌رێم و ئه‌نقه‌ره له چ ئاستێک دایه؟
سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌کان له نێوان تورکیا و مالکی کاریگه‌ری خراپی به‌سه‌ر تورکیادا هه‌بووه و له‌م ڕه‌هه‌نده‌وه تورکیا له دوای ئه‌وه‌یه که هه‌ژموونی خۆی له ناوچه‌که په‌ره پێبدات و سه‌رده‌می ئیمپڕاتۆری عوسمانی زیندوو بکاته‌وه، په‌یوه‌ندی تورکیاش له‌گه‌ڵ بڕێک له به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌م خه‌ونه‌یه و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووری له‌گه‌ڵ هه‌رێم دروست کردووه. ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه ئه‌م بابه‌ته‌یه که گه‌شه کردنی ئابووری کوردستان هاوئاهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی دیکه‌ی عێراق و ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه کێشه بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌غدا و هه‌ولێر دروست نه‌کات.
*سه‌باره‌ت به موسڵ و ئۆپراسیۆنه‌که‌ی، ده‌نگۆی ئه‌وه له ئارا دایه که دوای ئازاد کردنی شاره، موسڵ سه‌ربه‌خۆ بێت، ئایا شتی وه‌ها هه‌یه؟
ئێمه دژی هه‌رجۆره جیابوونهوهیهکین و خه‌ڵکی موسڵیش شتی وه‌ها قبوڵ ناکه‌ن. موسڵ به زووی ئازاد ده‌بێت و تاکوو ئێسته‌ش پێشڕه‌وی زۆر باش کراوه، ئه‌م ئۆپراسیۆنه به زوویی ته‌واو ده‌بێت، له ئێستادا داعش خه‌ڵکی سڤیلی کردووه قه‌ڵغان و سوپای عێراقیش به هۆی پاراستنی گیانی خه‌ڵکه‌وه ئارام ئارام پێشڕه‌وی ده‌کات.
*ئایا ئه‌و ناوچانه‌ی که له لایه‌ن هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه ئازاد کراون ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر به‌غدا؟
هه‌ر له سه‌ره‌تای ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵه‌وه ڕێککه‌وتن نامه له نێوان عێراق و هه‌رێمی کوردستان واژۆ بووه. به پێی ئه‌م ڕێککه‌وتن نامه‌یه ده‌بێت ئه‌و ناوچانه‌ی که پێشمه‌رگه ئازادی کردووه، هه‌رێم ڕاده‌ستی به‌غدا بکاته‌وه. عێراق وڵاتێکی یه‌کگرتوو و به‌هێزه و ئاڵۆزی و ناکۆکی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هیچ باش نییه.
*هاتنی ترامپ بۆ کۆشکی سپی چ کاریگه‌رییه‌کی به سه‌ر ئۆپراسیۆنه‌که‌دا ده‌بێت؟
ئه‌مریکاییه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن که له سه‌رکه‌وتنه‌کاندا به‌شدار بن، نه‌ک له ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی شاره‌کان. ئێمه له ڕابردوودا دیمانه که بڕێک هه‌نگاوی ئه‌مریکا له به‌رژه‌وه‌ندی داعش بووه. به‌ڵام ئه‌مه خودی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و دهیگهران بوون که داعشیان شکست داوه. سه‌باره‌ت به ترامپیش ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین، ببینین چ بڕیارێک ده‌دات چون بڕیار دان له‌گه‌ل پاگه‌نده کردن جیاوازی زۆریان هه‌یه.
Your Comment