به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه، حیسامه‌دین عه‌بار، ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند که داعش ئاوی ۳۰ گه‌ڕه‌ک له ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ که ئازاد کراون گرتووه‌ته‌وه و به ۱۰ گه‌ڕه‌کی دیکه‌ش به شێوه‌یه‌کی کاتی ئاوی خواردنه‌وه ده‌گات.
ئه‌و هه‌روه‌ها داوای له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و دارایی عێراق کرد تاکوو هه‌رچی زووتره بڕه بودجه‌یه‌ک بۆ کڕینی تانکه‌ر بۆ ئه‌م گه‌ڕه‌کانه دابین بکات.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی دیکه له به‌غدا ئاشکرای کرد که له باشووری به‌غدای پایته‌ختی عێراق دوو بۆری نه‌وت ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه زیادی کرد: ئه‌م بۆمبه دوێنێ شه‌و له ناوچه‌ی عه‌دوانییه ته‌قیوه‌ته‌وه و هیچ زیانێکی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام دوو بۆری نه‌وتی خراپ کردووه.
ئه‌م سه‌رچاوه ئه‌منییه که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بێت زیادی کرد که تیمی به‌رگری شاری گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر بۆریه نه‌وتییه‌کان و خه‌ریکی چاک کردنه‌وه‌ین.
Your Comment