AP ١٣٩٥ بەفرانبار ١٩ ١٠:٣٩

هه‌فته‌ی هه‌فده‌یه‌می لالیگا؛

ڕیال مه‌درید ده‌روازه‌ی گرانادای گۆڵباران کرد/نمایشی تۆپی زێڕین له‌ بێرنابێئۆ

ڕیال مه‌درید ده‌روازه‌ی گرانادای گۆڵباران کرد/نمایشی تۆپی زێڕین له‌ بێرنابێئۆ

یانه‌ی تۆپی پێ ڕیال مه‌درید له‌ درێژه‌ یاریه‌ سه‌رکه‌وتووانه‌کانی خۆیدا له‌گه‌ڵ زه‌یدان، توانی له‌ هه‌فته‌ی هه‌فده‌یه‌می جامی شاهانه‌ی ئیسپانیا گرانادا بباته‌وه.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر؛ شه‌وی ڕابردوو له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابێئۆ یانه‌ی ڕیال مه‌درید له‌ یاریه‌کی سه‌ره‌نجڕاکێشدا به‌ ۵ گۆڵی بێ وڵام توانی گرانادا ببه‌زێنێت.

لە خوله‌که‌کانی ۱۲ و ۲۱ و ۲۷ و ۳۱دا ڕیالییه‌کان توانییان ۴ گۆڵ تۆمار بکه‌ن که‌ پشکی هەریەک لە ئیسکۆ دوو گۆڵ و ڕۆناڵدۆ و کەریم بێنزێمە یه‌ک گۆڵ بوو.

لەتایمی دووەمدا و لە خولەکی ۵۸دا کاسیمیرۆ گۆڵی پێنجەمی بۆ ڕیال تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی ۵ گۆڵ به‌رانبه‌ر به‌ سیفر لە بەرژەوەندی یانه‌ی شاهانه‌ کۆتایی هات.

ڕیاڵ مەدرید بەم سەرکەوتنە بووه‌ ۴۰ خاڵ و لە پێشەنگی لالیگایە.

پێش له‌م یاریه‌ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ چواره‌مین تۆپی زێڕینی خۆی له‌ یاریگای سانتیاگۆ نمایش دا و له‌لایه‌ن هانده‌رانیه‌وه‌ پێشوازی لێکرا.

ژماره‌یه‌ک له‌ یاریزانه‌ پێشه‌نگه‌کانی ئه‌م یانه‌یه‌ش بانگهێشتی یاریه‌که‌ کرابوون.

ڕیاڵ مەدرید بەم سەرکەوتنە بووه‌ ۴۰ خاڵ و لە پێشەنگی لالیگایە.

News ID 7506

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha