به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، بینالی یڵدرم سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌مه ۱۸‌ی به‌فرانبار فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئهسهنبوغا له‌ئه‌نقه‌ره‌ی به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت به‌جێهێشت.
بڕیاره یڵدرم له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیران كۆبێته‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی توركمانه‌كان له‌عیراق.
دوای یڵدرم ده‌چێته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیر دیدار ده‌کات.
وه‌زیری به‌رگری، په‌روه‌رده، وزه، ئابوری، بازرگانی و گومرگی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌م سه‌فه‌ره‌دا یاوه‌ری یڵدرم ده‌که‌ن.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا په‌یوه‌ندی به حه‌یده‌رعه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه كرد هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه.
Your Comment