تاقیکردنەوەی  HIV بە کەڵک وەرگرتن لە USB/ ڤیدیۆ

لێکۆڵەرە ئینگلیزییەکان بە کەڵک وەرگرتن لە USB و لە کەمتر لە ٣٠ خولەکدا نەخۆشی تووشبوو به‌ ئایدز دەناسن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی بە چوونە ناوی لەشەوە دەوانێ ببێتە هۆی نەخۆشیی AIDS یا سەندرۆمی ناتەواویی ئیمنی. نیشانەکانی ئەم نەخۆشینە جۆراوجۆرن و زۆربەی خەڵک تەنانەت تا چەندین ساڵ لە نەخۆشییەکەی خۆی بێ ئاگایە. تا ئێستا دەرمانێک بۆ ئەم نەخۆشینە نەدۆزراوەتەوە بەڵام بە ناسینی  ئەم نەخۆشیە له‌ زووترین کاتدا دەتوانرێ ڕێگری لە گواستنەوە یا ته‌شه‌نه‌ کردنی بگیردرێت.

ئێستا لێکۆڵەرە ئینگلیزییەکان توانیویانە ڕێگا چارەیێکی نوێ بدۆزنەوە کە لە ماوەیێکی کورتدا لە نەخۆشییەکە ئاگادار بی.

لە ئەم ڕێگا نوێیە، کەسەکە بەسە تەنیا یەک دڵۆپ لە خوێنی خۆی بە کەرەسەی یەک دانە USB بنێتە ناو لەپ تاپ یا کۆمپیۆتەرەوە پاشان بە ناردنی سیگناڵێکی ئەلکتریکی و تەنیا لە ٣٠ خولەکدا دەتوانرێ نەخۆشیی ئایدزی بناسرێت.

ئەم ڕێگا نوێیە دەتوانێت لە ئەو وڵاتە هەژارانە کە ڕێژەی نەخۆشینی ئایدزیان لە سەرەوەیە، باشتر و بە قازانج تر وەڵام بداتەوە.
 

News Code 7123

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =