به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیتێرز، مارک تۆنەر جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوان نیگەرانیی خۆیان لەبارەی ئاڵۆزی و پێکدادانەکانی باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا دەربڕیوە و داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەن کە چەکەکانیان دابنێن.
مارک تۆنەر، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا ڕایگه‌یاند که "داوا لە پەکەکە دەکەین کە چەک دابنێت تاکو ئەو تورکانەی بەهۆی توندوتیژی و پێکدادانەکانەوە ناچار بە جێهێشتنی ماڵەکانیان کراون بگەڕێنەوە."
مه‌به‌ستی مارک تۆنر له ده‌سته‌واژه‌ی تورک خه‌ڵکی ناوچه‌کانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا بووه که کورد زمانن و ئه‌مریکا به تورک ناویانی بردووه و ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی ڕه‌وته کوردییه‌کانی تورکیا لێکه‌وته‌وه.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رۆژی۱۷ی سه‌رماوه‌ز ڕاپۆرتێکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا ئاماژەی به‌وه کرد که دەیان هەزار هاوڵاتیی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا بەهۆی پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)وە ماڵەکانی خۆیان جێهێشتووە.
شیاوی ئاماژه‌یه که له‌و کاته‌وه شه‌ڕی PKK له‌گه‌ڵ تورکیا، له ساڵی ۱۹۸۴هوه ده‌ستیپێكردووه، تائێستا زیاتر له ۴۰ هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Your Comment