بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لێکۆڵەران تێگەیشتوون کە کرۆمۆزۆمی X، کە یەکێکە لە کرۆمۆزۆمە ڕەگەزیەکان کە دیاری کەری ڕەگەزی کەسێکە وەکوو پیاو تا ژن، دەورێکی گرینگ لە چوونە سەرەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە لە پیاواندا دەگێڕێت.
بە وتەی ئەندرۆ لین کە ئەندامی گرووپی لێکۆڵینەوەکەیە، پیاوان لە تووشبوون بە زۆربەی شێرپەنجەکان لەوانە ئەو شێرپەنجانە کە پێوەندیان بە تەماکۆوە هەیە وەکوو شێرپەنجەی گورچیلە، لوولەی میز کردن، مەسانە و دەم، لە ژنان لە پێشەوەن.
کرۆمۆزۆمی X تەنیا ژێنێکە کە زیاتر لە شێرپەنجەی پیاواندا لە چاو شێرپەنجەی ژنان تووشی گۆڕان دەبێت. پیاوان خاوەن کرۆمۆزۆمی X و Y ن و ژنان خاوەن دوو کرۆمۆزۆمی X ن. لە ژناندا یەکێک لە کرۆمۆزۆمە Xەکان کوژراوەتەوە و بۆ دروست کردنی باڵانسی ژێنەکان، بە شێوەی ناچالاک ماوەتەوە.
لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن هەندێ ژێنەکان لە سەر کرۆمۆزۆمی X ی ناچالاک لە خانەکانی ژنان لە حاڵەت و کردەوەی کوژراو دەمێننەوە. لەم ڕووەوە ژنان تا ڕادەیێ لە بەرانبەری شێرپەنجەدا پتەوترن چونکوو ژنان خاوەن دوو جۆر لەم ژێنانەن لە حاڵێکدا پیاوان تەنیا خاوەن یەک جۆرن.
Your Comment