به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مایی لوڕستان، له کاتی ده‌ست پێ کردنی بانگه‌وازی ئه‌م فستیڤاڵه تاکوو ئێسته ۱۵ فیلم به‌شداریان کردووه.
زیاترین به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده کوردانه به‌ڵگه‌یی و چیرۆکین و ناوه‌ڕۆکی فیلمه‌کان بۆ بابه‌تی ئابووری و مێژوویی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌م نێوانه‌دا زانیار لوتفی ده‌رهێنه‌ری لاوی کورد به چه‌ند فیلمێکه‌وه به‌شداری کردووه.
شایانی باسه که ئه‌م فستیڤاڵه له ژێر ناوی عه‌مار بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵه به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌مساڵ له نێوان ڕۆژانی ۸ بۆ ۱۷‌ی به‌فرانبار به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌روه‌ها چالاکانی فه‌رهه‌نگی تاکوو ۱۰ی سه‌رماوه‌ز ده‌توانن به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان بۆ ماڵپه‌ڕی فستیڤاڵه‌که (AmmarFest.ir) بنێرن.
به‌شدار بووانی فستیڤاڵه‌که هه‌روه‌ها ده‌توانن به ناونووسی له ماڵپه‌ڕه‌که‌دا کات بۆ نمایش دانی جه‌ماوه‌ری فیلمه‌کانی خۆیان له ناوه‌نده گشتییه‌کانی پارێزگای لوڕستان، وه‌ک مزگه‌وته‌کان، قوتابخانه‌کان و زانکۆکان وه‌ربگرن.
Your Comment