فیلمی سینهمایی
-
بە رۆڵ بینینی هەدیە تێهرانی:
فیلمی ئێرانی "بێ هەموو شتێک" لە سینەماکانی سلێمانی نمایش دەکرێت
فیلمی سینەمایی "بێ ههموو شتێک" لە دەرهێنانی "موحسین قەرایی" و بە ڕۆڵ بینینی "هەدیە تێهرانی" ئەستێرەی ناوداری سینەمای ئێران له ڕۆژانی جهژنی پیرۆزی قوربان لە سینەما "سالم" لە شاری سلێمانی نمایش دەکرێت.
-
فیلمی "ساکار" لە مەهابادەوە خەڵاتی فێستیڤاڵی نەتەوەیی فانووسی بردەوە
فیلمی "ساکار" بەرهەم هێنراوی دەنگ و ڕەنگی مەهاباد و لە دەرهێنانی ئیبراهیم سەعیدی تەندیس و دیپلۆمی شانازی فێستیڤاڵی نەتەوەیی فانووسی بردەوە.
-
تەنیا نوێنەری ئێران بووە؛
فیلمی سینەمایی کوردی "زاڵاوا" خەڵاتی فێستیڤاڵی ژانڕیی ئەمریکای بەدەستهێنا
فیلمی سینەمایی کوردی "زاڵاوا" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "ئەرسەلان ئەمیری" خەڵاتی هەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "فانتاستیک فێست" لە وڵاتی ئەمریکای بەدەستهێنا.
-
لە گفتوگۆ لە گەڵ مێهر باسی کرا:
"فریشتە قەسابەکان" هەر لە کەمین دان/ دزەی زلهێزەکان لە ڕێکخراوەی جیهانیی تەندروستی
محەممەد قارەمانی بەرهەمهێنەری فیلمی "فریشتە قەساوەکان" کە گیڕانەوەی ڕەخنە کردنی زلهێزەکان بۆ ناو ڕێکخراوە جیهانییەکانە، داکۆکی کرد: پێویستە لە دەفرایەتی سینەما بۆ ئاگادار بوونەوە لە کێشەکانی جیهان کەڵک وەربگیردرێت.
-
پووران درەخشەندە:
بیر لە دروست کردنی فیلمی ژیاننامەی مەستوورە ئەردەڵان دەکەمەوە
ژنە فیلمساز و دەرهێنەر و نووسەری سینەمای ئێران دەڵێت حەز دەکات فیلمێک لە سەر ژیانی مەستوورە خانم دروست بکات.
-
بەرهەمی نوێی سینەمای ئێران;
"قەسر شیرین" لە فێستیڤاڵی سلێمانی نمایش دەکرێت
فیلمی سینەمایی قەسر شیرین لە دەرهێنان و بەرهەم هێنانی ڕەزا میرکەریمی لە بەشی ڕکابەری نێونەتەوەیی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.
-
نوێترین فیلمی ئەکتەری ناسراوی کورد بەڕێوەیە؛
نەوید موحەمەد زادە ڕۆڵی کۆڵبەرێکی کورد دەگێڕێت
نەوید موحەمەد زادە بڕیارە لە فیلمی خەسرەو موعسوومی ڕۆڵی کۆڵبەرێکی کورد بگێڕێت.