به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له گاردیه‌ن، جان کری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕۆژی دووشه‌مه له نوێترین قسه‌کانی خۆی پاگه‌نده‌ی کرد: له ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێک بۆ ئاگربڕ له‌گه‌ڵ ڕووسیا، شاری حه‌ڵه‌ب له لایه‌ن ڕووسیاوه "بۆرمدانی له‌ناوبردن تاکوو کۆتایی" ده‌کرێت.
کری هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا که هیێشتا ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێک بۆ ئاگربڕ له ئارا دایه و گه‌ڵاڵه‌کان به‌رده‌وام له نێوان ئه‌مریکا و ڕووسیا ده‌ستاوده‌ست ده‌کرێت.
جان کری جه‌ختی کرد که دۆخی سووریا پڕۆسه‌یه‌کی یه‌کجار هه‌ستیار و مه‌ترسیداره و سه‌رکه‌وتن یان شکستی پڕۆژه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕووسیا.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ڕووسیا پاگه‌نده ده‌کات که تیرۆریسته‌کان بۆردمان ده‌کات، به‌ڵام له ڕاستیدا به‌رهه‌ڵستکاره‌کان داوای ئاگربڕ ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر ڕووسیا بۆ ماوه‌یه‌ک بۆردمانه‌کانی ڕابگرێت تاکوو وڵاتانی پشتیوانی به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی سووریا بتوانن ئه‌م گرووپانه له به‌ره‌ی نوسه‌ره جیا بکه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به ئاگربڕ له ئارا دایه.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: بۆشایی سیاسی له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا تاکوو هاتنه سه‌ر کاری سه‌رۆک کۆماری نوێی ئه‌مریکا، ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ ڕووسیا خۆش ناکات که ده‌ست به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌ڵه‌بدا بگرێت.
Your Comment