دوکتۆر موحەممەد عەبدول ئەحەد، ئەندامی لیژنەی زانستی زانکۆی ئەندازیاریی کارەبای زانستگای زانستە پزیشکییەکانی تاران و بەڕێوەبەری گەڵاڵەی هەستپێکەری ژنی ناسینی فازی مێتاستاتیکی شێرپەنجە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر ئاشکرای کرد : لەم ۶ ساڵەی دواییدا توانیومانە هەستپێکەری ژنی زۆر دروست بکەین بەڵام دوایین سیستەمێک کە دامانڕشتووە لە بواری تێچووەوە بۆ ناسینی شێرپەنجە لەبارە.
ناوبراو زیادی کرد : بە کەڵک وەرگرتن لە ئەم سیستەمە پێویستە لە نەخۆشەکان نموونە هەڵبگیرێت.
هەروەها وتیشی : تا ئێستا توانیومانە هەر نموونەیەک لە شێرپەنجە کە بە شێوەی مێتاستاتیک لە تاقیگەدا ناسراوە، بە شێوەی سیستەمی نانۆیی بیناسین، هەر بەم بۆنەشەوەیە کە چووینە ناو بواری کلینیکییەوە.
ئەندامی لیژنەی زانستی زانکۆی تاران وتی: تا ئێستا توانیومانە لە سەر شێرپەنجەی مەمک، پڕۆستات و گرێی لەنفاوی و... ئەو شێرپەنجانە که پێویستیان بە نموونە هەڵگری هەیە تاقیکردنەوە بکەین و دەسکەوتی باشیش بە دەست بهێنین.
Your Comment