بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان حەبیبوڵڵا سەیاری، سەرۆک ئەرکانی هێزی چەکداریی ئێران و جێگری ڕێکخەری ئەرتەش لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە دوایین دۆخی گەرووی هورمز ڕایگەیاند: ڕۆژئاوای گەرووی هورمز، خودی گەرووەکە و کەنداوی فارس لە ژێر کۆنترۆڵی تەواوەتی هێزی دەریایی سپای پاسداراندایە و ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز و باکووری ئۆقیانوسی هیندستان لە ژێر دەستیدایە و کۆنترۆڵی تەواوی هێزی دەریایی سوپای ئێرانە.
دەریاوان سەیاری لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە لە باکووری دەریای عومان و ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز هەنگاوی بەهێز دەگرینەبەر و ڕێگە بە هیچ کەسێک نادەین تێپەڕێت. لە لایەکی ترەوە برایانی سوپای پاسداران بە توندی وەستاون. ئەو قسانەی کە دوژمن بەکاری دەهێنێت پرسێکی جیایە و واقیعەکەش ئەوەیە کە گەرووی هورمز لە ژێر کۆنترۆڵی تەواوەتی ئێمەدایە.
سەرۆکی ئەرکانی هێزی چەکداری کۆماری ئیسلامیی ئێران و جێگری ڕێکخەری ئەرتەش بە جەختکردنەوە لەسەر ئامادەیی بەرزی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک، وتی: هەموو شەڕێک وانەی فێربووی هەیە، و گرنگە کە کارمەندانی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران بە پلەبەندی و بارەگاکان و شەڕڤانانەوە لەو وانانە تێبگەن و بۆ باشترکردنی تواناکانیان کەڵکیان لێ وەربگرن. ئاماژەی بەوەشکرد: "ئێمە وانەکانی فێربوومان دەدۆزینەوە، خاڵە لاوازەکانمان دەستنیشان دەکەین و بەهێزتری دەکەین، و خۆمان بۆ قۆناغەکانی داهاتوو ئامادە دەکەین؛ بۆیە ئەمڕۆ دەتوانین بڵێین کە زۆر زیاتر لە جاران ئامادەکاریمان کردووە؛ چونکە بە تێپەڕبوونی کات، خاڵە لاوازەکانمان نەهێشتووە و خاڵە بەهێزەکانمان بەهێزتر کردووە، هەروەها توانای وەستانەوەمان هەیە بەرامبەر هەڕەشەکان".
Your Comment