بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار موحسێن ڕەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی، لە کاردانەوە بە پەسەندکردنی بڕیارنامەی دژە ئێرانی لەلایەن دەستەی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە: ئەو بڕیارنامەی دژە ئێرانی کە لە لایەن دەستەی پارێزگارانەوە پەسەند کراوە، نایاساییە و لە ڕووی تەکنیکییەوە بنەمایەکی ڕەوای نییە و بە تەواوی سیاسی و قبووڵکراو نییە و بە ڕوونی دیارە لەژێر کاریگەری فشاری ئەمریکا و زایۆنیستەکان بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: کردەوە سیاسییەکان و تێکدەرەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پاڵ بە وڵاتانەوە دەنێت بەرەو کشانەوە لە پەیمانی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی بڕۆن.
Your Comment