AP ١٤٠٥ خەرمانان ١٩ ١٦:٥٨

بۆچی کۆنتڕۆڵی بەندەری ئەلموخا گرینگی ستراتێژی هەیە؟

بۆچی کۆنتڕۆڵی بەندەری ئەلموخا گرینگی ستراتێژی هەیە؟

کۆنترۆڵکردنی ئەلموخا لەلایەن یەمەنەوە دەتوانێت پێگەیەکی زۆر بەهێزیان پێبدات لە نزیک گەرووی ستراتیژی باب ئەلمەندەب و ڕێڕەوی دابینکردنی بەکرێگیراوان تێکبدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلجەزیرە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئامانجی سەرەکی ئەنساروڵا و هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دواییەی دژ بە حکومەتی خۆڕاگەیێنەر بە پشتیوانی عەرەبستان و بەکرێگیراوانی عەرەبستان گرتنەوەی شاری ستراتژیکی ئەلموخا بووە؛ شارێک کە ئەگەر کۆنترۆڵ بکرێت، ڕێگە بە یەمەن دەدات کاریگەرییەکانی بەدرێژایی باب ئەلمەندەب بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات، کە ڕێگایەکی گرنگە بۆ کەشتیوانی و بازرگانی نێودەوڵەتی.

هەروەها شەڕڤانانی ئەنساروڵا و هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە هەوڵی بڕینی ڕێڕەوی دابینکردنی ئەو بەکرێگیراوانەن کە لە لایەن سعودیەوە پاڵپشتی دەکرێن، لەوانە ڕێگای نێوان ئەلموخا و تەعێز. ئاماژەش دراوە کە ڕێگاکانی باشووری ئەلموخا کە بۆ دابینکردنی ئەو هێزانەن، هەروەها هێڵەکانی دابینکردن لە ڕێگەی بەندەری ئەلموخاوە کە یەکێک بووە لە ناوەندە لۆجستییە گرنگەکانی ئەو هێزانە لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای یەمەن.

ئەگەر بێت و گرتنەوەی ئەلموخا چەسپێنرێت، ئەوا بەشێکی بەرچاو لە توانای سەربازی و لۆجستیکی ئەو هێزانە دەبچڕێت، لە هەمان کاتدا پێگەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە نزیک باب ئەلمەندەب بەهێزتر دەکات.

هەر بەو هۆیەشەوە ئێستا شەڕڤانانی ئەنساروڵا و هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە ئەلموخاوە بەرەو باشوور پێشڕەوی دەکەن. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم پێشڕەوییە بەرەنگارییەکی کەمی بەخۆیەوە بینیوە، چونکە بەکرێگیراوانی سەر بە سعودیە لە پۆستەکانیان کشاونەتەوە.

ئەگەر ئه م ڕەوته بەردەوام بێت، هێزه کانی یەمەن دەتوانن دەست به سەر ناوچەر زیاتری که ناراوەکانی یەمەن بگرن و له بابولمەندەب نزیک ببنەوه .

News ID 60396

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha