AP ١٣٩٥ ڕەزبەر ٢٦ ٠٨:٠٥

کامە لە وڵاتانی جیهان برسی ترن؟

کامە لە وڵاتانی جیهان برسی ترن؟

بڵاو کردنەوەی ئاماری برسیەتی جیهان لە لایەن ناوەندی نێوده‌وڵه‌تی لێکۆڵینەوەی سیاسەتی خواردەمەنی، دەریدەخات کە کۆمەڵگەی جیهانی ئامانجی له‌ ناو بردنی برسیەتی تا ساڵی ۲۰۳۰ ی ناپێکێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕووسیا ئەلیەوم، زیاتر لە ۴۵ وڵاتی دنیا لە ساڵی ۲۰۳۰ بە هۆی بەرز بوونه‌وه‌ی مامناوەندی برسیەتی، ئازار دەبەینن.

بە پێی ئەم ئاماره‌ ،  ئەفریقای ناوەندی، چاد و زامبیا لە بوارەی برسیەتییەوە لە بەرزترین ئاستدان؛ لە هەمان کاتدا وڵاتی هاییتی، ماداگاسکار، سیرئۆن، یەمەن، ئەفغانستان و تەیمووری ڕۆژهەڵات و نیجێر چوونەتە ڕیزی ئەو وڵاتانەوە کە مامناوەندی برسیەتییەکەیان هۆی نیگەرانییە. شێنگێن وان بەرپرسی گشتیی ناوەندی نێودەوڵەتی ILPRI وتی: وڵاتەکان ئەبێ ڕەوتی کەم کردنەوەی برسیەتی خێرا بکەنەوە ئەگینا لە گەیشتن بە ئامانجەکانی تری گەشە سه‌رکه‌وتوو نابن.

ناوبراو زیادی کرد : بە دڵنیاییەوە دەتوانرێت برسیەتی لە جیهاندا بنەبڕ بکرێت، بەڵام ئەم پرسە، مەرجی هەیە ئەویش ئەوەی کە هەموومان یەکمایەتییەکانیان دیاری بکەین و دڵنیا ببینەوە کە دەوڵەت و کەرتی تایبەت و کۆمەڵگەی مەدەنی کات و سەرچاوەی پێویست دەخەنە گه‌ڕ بۆ بەدیهێنانی ئەم گرنگە.

.

News ID 5968

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha