بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەسکین بایندر، سیاسەتوانان و هاوسەرۆکی پارتی ناوچە دیموکراتیکەکان(دەبەپە) لە کۆنفڕانسی ئەنجومەنی مامۆستایانی ئایینی لە باتمان، خەباتی چەندین دەیەی خەڵکی کورد لە تورکیای، بە خەباتێک بۆ دادپەروەری و ئاشتی زانی و وتی: ئەو شەڕە وەک شیری ادایک بۆمان حەلاڵە.
وتیشی: لە دەیەی 90دا ویستیان شاری باتمان بە گرووپگەلی ئیلامخوازی رادیکاڵ بە شێوەی خۆیان بەلارێدا ببەن، بەڵام خەڵکی کورد سەرەڕای هەموو گوشارەکان، بەرخۆدانیانم کرد و تەنانەت هەنگاوێکیش پاشەکشێیان نەکرد، چونکە ئێمە سیاسەت بە دادپەوەری و ئاشتییەوە دەبەینە پێش.
هاوسەرۆکی دەبەپە جەختیشی کرد: هێز و شەرعیەتی خەباتی خەڵکی کورد لە دادپەروەری و ئامانجی ئاشتییەوە سەرچاوە دەگرێت و پەلی لە باوەڕ بە ژیان و بە زمان و فەرهەنگی خۆیەتی.
Your Comment