بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەسدی لە لێدوانێک بۆ کوردستان 24، وتی: لە دوو دیوی سنوورەکان، نە دوو گەلی جودا، بەڵکوو یەک گەل دەژین و ئەم بابەتە هۆتە هۆی چڕوپڕتربوونی پەیوەندییەکانی خەڵکی هەرێم لەگەڵ خەڵکی ئێران.
ناوبراو بە ئاماژە بە هاوکارییە سیاسییەکانی نێوان هەولێر و تاران، وتی: وەک دەزانن کاتێک سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی تارانیان کرد و لەولاوە مەسعوود پزشکیان وەک باڵاترین بەرپرسی سیاسی ئێران سەردانی هەرێمی کرد، هەست بە قووڵایی و چالاکیی پەیوەندییەکان دەکەی.
سەرکۆنسولی ئێران بە ئاماژە بە چاوەروانییەکانی تاران لە هەرێمی کوردستان لە شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل لە دژی ئێران، روونی کردەوە: ئەو سێ چاوەروانییە بریتی بوون لە بێلایەنەی میدیاکانی هەرێم لە پرسی شەڕەکە، بڵاوکردنەوەی هەواڵگەلی پشتڕاستکراوە و ڕێگەنەدان بە دوژمنان بۆ بەکارهێنانی خاکی هەرێم لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە بە خۆشحاڵییەوە هەر سێکیان ڕاپەڕێندران.
Your Comment