AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٠ ٠٧:٢١

تیرۆریستانی سەر بە جۆلانی لە گەڕەکی کوردنشینی حەلەب جێگر کران

تیرۆریستانی سەر بە جۆلانی لە گەڕەکی کوردنشینی حەلەب جێگر کران

سەرچاوەگەلی سووری بەبڵاوکردنەوەی وێنەگەلێک، لە جێگرکرانی هێزەکانی دەوڵەتی کاتی دیمەشق لە هاوێری گەڕەکی ئەشرەفیە و لیرمۆن لە حەلەب هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "هاوار"، سەرچاوەگەلی سووری بە بڵاوکردنەوەی وێنەگەلێک لە جێگرکرانی هێزەکانی دەوڵەتی کاتی دیمەشق لە هاوێری گەڕەکە کوردنشینەکانی وەک ئەشرەفیە و لیرمۆن لە شاری حەلەب هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند کە هێزەکانی دەوڵەتی خاکڕێژی بەرزیان لە سەر ڕێگەکان هەڵداوە و ناوچە مەدەنی و ناوەندە ستراتژییەکانیشیان بۆ ئامانجی سەربازی بەکار هێناوە.

وێنەکان ئاشکرای دەکەن کە هێزەکانی جۆلانی لە بەردەم پارکی تارق بێن زیاد لە گەڕەکی ئەشرەفیە، بنکەی سەربازیان کردۆتەوە و هاوکات ژمارێک لەو هێزانە لە ناو پارک و لای نەخۆشخانەی فەڕەنسییەکانی حەلەب جێگر کراون.

News ID 57028

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha