بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دیداری سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لەگەڵ سەرلەشکەر محەمەد پاکپوور فەرماندەی گشتی سپای پاسداران، جەخت لەسەر سیاسەتەکە گشتییەکانی دەسەڵات و توانی بەرگری، بەرز کردنەوەی توانایییە بەرگرری و ئۆپراسیۆنییەکان و ئامادەیی هەمەلایەنە بۆ بەرەنگار بوونەوەی بەهێزانە لەگەڵ هەر جۆرە هەڕەشە و سەربزێویەکی دوژمن کرایەوە.
ناوبراو وێڕای دەسخۆشی لە گیانفیداییەکانی هێزەکانی سپا لە شەڕی 12 ڕۆژە هەمبەر ئەمریکا و ئیسرائیل ، ڕایگەیاند: سەرکەوتنە گەورە و دەستکەوتەەکانی هێزە چەکدارەکان و بەتایبەتی سپای پاسداران نیشانی دەدات کە ستراتیژی بەرگری چالاک و وەڵامی بوێرانە بە هەڕەشەکان ستراتیژیەکی کارامەیە.
سەرلەشکەر مووسەوی وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە نوێ کردنەوە و بەڕۆژ کردنەوەی جیهازات و سیستەمی بەرگری لەسەر ئامادەیی هەمەلایەنەی هێزە چەکدارەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک جەختی کرد و زیادی کرد: هاوئاهەنگی و یەکگرتوویی هێزە چەکدارەکان بەتایبەتی لە ئەرتەش و سپا هۆی شکستی دوژمنان، مسۆگەرکەری سەربەخۆیی ، ئاسایش و یەکپارچەیی خاکە.
Your Comment