بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی نەسری دوو و سزادانی دەستدرێژکار بە هێرشکردنە سەر بنکەی ئاسمانی ئەمریکا لە عەلی سالم، دوو هەنگاری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تانکی سووتەمەنی بۆ فڕۆکە و کۆپتەرە سەربازییەکان ئاگریان تێبەردرا و لەناوبران.
پێویستە خەڵکی موسڵمانی کوێت بزانن سزای دەستدرێژکار بەردەوام دەبێت تا کۆتایی بە تاڵانکردنی سەروەت و سامانی نەتەوەیی موسڵمانان دێت و داگیرکەر و تاڵانچییە ئەمریکییەکان لە ناوچەکە دەردەکرێن.
Your Comment