AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ٨ ٠٩:١٧

سپای پاسداران هەڕەشە لە هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەکات؛ وڵامی چەقێنەرتان دەدەینەوە

سپای پاسداران هەڕەشە لە هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەکات؛ وڵامی چەقێنەرتان دەدەینەوە

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران ڕایگەیاند: ئەو وڵاتانەی کە بەشدارن لە یارمەتیدانی دەستدرێژکار لە هێرش بۆ سەر ئێران وەڵامی توند وەردەگرن ئەگەر هەڵەکانیان ڕاست نەکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی پەیوەندییە گشتییەکانی سپا لە ڕاگەیاندنی ژمارە ٥٤ دا ڕایگەیاند: خەڵکی بە پەرۆشی ئێرانی ئیسلامی؛ ئیرادە و خۆڕاگریتان لە بەرەکانی شەڕدا بەرەی دوژمنی شکاندووە و ڕیزەکانی جەنگاوەرانی ئیسلامی بەهێز کردووە و ڕۆح و ژیانی نوێی پێبەخشیون.

شەوی ڕابردوو دوو کەشتی نەوتهەڵگر بە هاندانی فڕۆکە ئەمریکییەکان بەنیازی ئەوە بوون کە لە ڕێگای ناپارێزراوی باشووری گەرووی هورمزەوە تێپەڕن ، بەڵام دوای ئەوەی ئاگرێکی توند لە یەکێکیان کەوتەوە، هەردوو کەشتییەکە بەخێرایی گەڕانەوە بۆ دواوە.

گەرووی هورمز خاکی ئێمەیە، دەریاوانەکانی هێزی دەریایی سپای پاسداران بە تەواوی کۆنترۆڵی دەکەن و کەسێکی نامۆ کە لە دووری هەزاران کیلۆمەترەوە هاتبێت، ڕێگەی پێنادرێت دەستوەردان بکات. بە یارمەتی خودای مەزن ئەمڕۆ دەستدرێژکار سزا دەدرێت.

ئەو وڵاتانەی کە بەشدارن لە یارمەتیدانی دەستدرێژکار، ئەگەر ڕەفتارەکانیان ڕاست نەکەنەوە، وەڵامێکی توندیان پێدەدرێتەوە.

گەرووی هورمز تا ئەو کاتەی زیادەڕەوی و هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئەمریکی و دەستوەردانیان لە جموجۆڵە دەریاییەکان لە ناوچەکەدا بەردەوام بێت، ناتوانرێت بکرێتەوە و هەڕەشە و دەستوەردانەکان تەنیا دۆخەکە قورستر و ئاڵۆزتر دەکەن.

News ID 60089

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha