بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشتبەستن بە وەزارەتی ئیتلاعات، بەڕێوبەرایەتی گشتی ئیتلاعاتی پارێزگای سیستان و بەلووچستان ڕایگەیاند: ٤ شانەی دیکەی هاوردەکراوی گرووپە تیرۆریستی-تەکفیرییەکان، ڕێکخراوە پەیوەست بە دەزگا هەواڵگرییەکانی دوژمنی ئەمریکی-زایۆنیستی لە کاتی هاتنە ناو ئێران دەستنیشان کران پێش ئەوەی هیچ هەنگاوێکی زیانبەخش ئەنجام بدەن.
لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی هەواڵگری پارێزگاکان لە شارەکانی زاهیدان، چابەهار، ئێرانشار، خاش و تەفتان، نیکشار و قەسر قەند، ١٥ لە ئەندامانی سەرەکی گرووپە تیرۆریستییەکان بە چەکی کڵاشینکۆف و تەقەمەنیەوە دەستبەسەر کران.
Your Comment