بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئەمریکا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجەکانی ناوخۆی ئێران ئەنجام داوە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) لە بەیاننامەیەکدا لە لاپەڕەی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە کاتژمێر ٨:٠٠ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا دەستیان بە هێرشەکانیان کردووە بۆ سەر ئێران.
لە ئەنجامی ئەو هێرشانە بۆ سەر قشم لە باشووری ئێران ماڵی خەڵکی مەدەنی بەرکەوتووە و ژمارەیەک شەهید و بریندار هەیە.
Your Comment