بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشتبەستن بە پێوەندییە گشتییەکانی ئەرتەش، لە قۆناغی بیست و حەوتەمی ئۆپراسیۆنی برووسکە و لە کاردانەوە بە دەستدرێژیەکانی ئەم دواییەی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و هێرشی دڕندانە بۆ سەر ماڵێکی نیشتەجێبوون لە دوورگەی قشم، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر، “هێلانەی شەڕکەرەکان”، “سیستەمی پەیوەندی مانگە دەستکردەکان” و “کۆگاکانی کەرەستە”ی سوپای منداڵکوژی ئەمریکا بنکەی ئەلجابر لە کوێتی بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کردە ئامانج.
بنکەی ئەحمەد ئەلجابر لە کوەیت ڕۆڵێکی گەورەی لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانی و چاودێرییەکانی ئەمریکادا بینیوە و لە دەرەوەی ڕۆڵی ئۆپەراسیۆنی خۆی، بە ناوەندێکی گرنگی پشتیوانی ئاسمانی بۆ سوپای تیرۆریستی ئەمریکا دادەنرێت.
Your Comment