AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٤ ١٦:٥٢

نوێنەری تایبەتیی ترامپ: دەوڵەتی لامەرکەزی لە سووریا پێکنایەت

نوێنەری تایبەتیی ترامپ: دەوڵەتی لامەرکەزی لە سووریا پێکنایەت

تام باراک وێرای داکۆکی لە پێکهاتنی دەوڵەتێکی یەکە و ناوەندخواز لە سووریا، جەختی کرد کە تا کۆتایی 2025 دەوڵەتێکی یەکە و ناوەندخواز لە دیمەشق پێک دێت کە هەموو گرووپ و کەمینەکانی ئەو وڵاتە و لەوان کورد و درۆزیش لەخۆ دەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، تام باراک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕەتکردنەوەی شیمانەی سازبوونی هەر جۆرە "فیدراسیۆن"ـێک لە سووریادا، جەختی کرد کە واشنتۆن چاوەروانە تا کۆتایی 2025 دەوڵەتێکی یەکە و ناوەندخواز لە دیمەشق پێک بێت کە هەموو گرووپ و کەمینەکانی ئەو وڵاتە و لەوان کورد و درۆزیش لەخۆ بگرێت.

باراک وتی: من هیوادارام کە پێکهاتەی سیاسیی نوێی سووریا بە چەشنێک داڕێژرێت کە وێرای ناوەندخوازی، ڕێز لە مافی کەمینەکان بگرێت. چونکە ئەوان مافی خۆیانە کە سیستەمی پەروەردەی خۆیان هەبێت و بە زمانی خۆیان بخوێننەوە و باوەڕە ئایینییەکانیان بە ئازادی بەڕیوەبەرن؛ بەبێ ئەوەی وەک هاووڵاتیی پلە دوو چاویان لێ بکرێت.

ناوبراو هەروەها هەمبەر بە ڕەوتی ئێستاکەی گەشبینانە وەسف کرد و وتیشی: ئەگەرچی لەو ڕێبازەدا ئاستەنگەلێک هەن، وەک لە توندوتیژییەکانی ئەمدواییەی سوەیدا بینیمان، بەڵام هەموومان بۆ چارەسەریی ئەو کێشانە هەوڵ دەدەین و دڵنیاین کە تا کۆتایی ئەمساڵ چوارچێوەی پێویست بۆ بەشداریی هەموو گرووپ و کەمینەکان لە پێکهاتەی دەوڵەتی سووریادا دابین دەبێت.

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا هەروەها شیمانەی سازبوونی هەر جۆرە مۆدێلێکی فیدراتیوی لە سووریای ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند: ئەوەی کە پێمان وابێ سووریا دەبێتە فیدراسیۆن، هەڵەیە و ئامانجی ئێمە سازبوونی دەوڵەتێکی ناوەندییە کە هاوکات چاوی لە نیگەرانیی کەمینەکانیشە. هەڵبەت ئەمە بە مانای سەپاندنی ڕوانگەی واشنتۆن بەسەر گرووپە سوورییەکان نییە و سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو باوەڕەیە کە دەبێ بە هەر ناوچەیەک مۆڵەتی چارەی خۆنووسی بردێت. کەواتە ئێمە هیچ مۆدێلێک داناسەپێنین، نەک مۆدێلی ئەمریکی و نە مۆدێلی ئەورووپی، بەڵکوو تەنیا یارمەتی و ئاسانکارییان بۆ دەکەین.

تام باراک لە بەشێکی تر لەو لێدوانەدا، سەبارەت بە "ڕۆژهەڵاتی ناوین" ئیدعای کرد: شتێک بە ناوی ڕۆژهەڵاتی ناوین بوونی نییە. ئەوی هەیە هۆز و گوندەکانن. ئەو بەریتانیا و فەڕەنسا بوون کە لە ساڵی 1916 و دوای دابەشکردنی پاشماوەی ئیمپراتووریای عوسمانی لە سەر نەخشە، دەوڵەت نەتەوەکانیان دروست کرد. بەڵام ڕۆژهەڵاتی ناوین بەو جۆرە کار ناکات.

وتیشی: ئەمە وەهمە کە پێمان وابێ 27 وڵاتی جۆراوجۆر بە زیاتر لە 110 گرووپی ئیتنیکی دەتوانن بە ئاسانی خۆیان لەگەڵ چەمکە سیاسییە ڕۆژئاواییەکان ڕێک بخەن. خەڵکی ئەم ناوچەیە دواجار بەدوای شتێکەوەن کە ژیانی خۆیان و منداڵانیان باشتر بکات.

باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا، دیداری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆمارانی تورکیا و ئەمریکای لە کۆشکی سپی، "زۆر باشتر لە باش" وەسف کرد و وتی: هەر دوو سەرۆکەکە سەرەڕای ناکۆکی لە ڕوانگەکانیان، ڕێز و تێگەیشتنی بەرامبەریان بۆ یەکتری بوو و لەو دیدارەدا هەموو پرسەکان خرایە سەر میز و دانیشتنیان ئەنجامی زۆر ئیجابی هەبوو.

News ID 56955

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha