بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئەمیر حەبیبوڵا سەیاری، سەرۆک ئەرکان و جێگری رێکخەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئاماژە بە هێرشەکانی هێزە چەکدارەکان بۆ سەر کەشتیەکانی دوژمن وتی: ئەگەر جارێکی دیکە هەنگاو لە دژی ئێران بگرنە بەر لێیان دەدەین.
دەریاوان سەیاری جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە دەت بەستراو نین و ئیمکانات و توانای وامان هەیە کە لە جیهاندا ناسراون، دەشڵێت: “بە توندی بەرگری دەکەین و لە هەر شوێنێک پێویست بێت، هەنگاو دەگرینەبەر بۆ لێدانی دوژمن”.
جێگری ڕێکخەری ئەرتەش ئاماژەی بە هەڕەشە بەردەوامەکانی دوژمن و چەندین کردەوەی دوژمنکارانە لە دژی ئێران کرد و وتی: نەتەوەی ئێران بۆ دوژمنانی سەلماندووە کە بەرامبەریان دەوەستێتەوە و بەرگەی سەختییەکان دەگرێت بۆ ئەوەی شەرەف و شۆڕش و یەکپارچەیی خاکی ئێران بپارێزرێت.
Your Comment