AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٤ ١٣:٠٠

تورکیا دژی کوردی سووریا بڕیارێک دەردەکات

تورکیا دژی کوردی سووریا بڕیارێک دەردەکات

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بە هۆی پابەندنەبوون بە ڕێککەوتنەکان و چەک‌دانەنان، نە تەنیا بۆ سەر تەواوەتی سەرزەوینیی سووریا، بەڵکوو هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی تورکیاش.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کوردستان 24، وەزارەتی بەرگریی تورکیا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، وێڕای پێداگری لە هەڕەشەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بۆ سەر تەواوەتی سەرزەوینی سووریا و ئاسایشی نیشتمانی تورکیا بە هۆی پابەندنەبوون بە ڕێککەوتنەکانیان، ڕایگەیاند: چاودێریی هەسەدە و هەنگاوەکانیان بۆ ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکان دەکەین و لە پێناو سەقامگیری و ئاسایشی ناوچە و بۆ پاڵپشتی لە سووریا، هەر ڕێیەکی پێویست دەگرینە بەر.

لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەرتەشی تورکیا لە ئۆپەارسیۆنی تەل ڕەفعەت و مەنبەج، 580 کیلۆمەتر لە تۆنێلەکانی هەسەدەی خاپوور کردووە.

News ID 56671

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha