بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێکدا کە تورکیا چووەتە نێو هەستیارترین قۆناغی هەوڵە یەکساڵەکەوە بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردەکان، تونجەر بەکرخان هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراسی و بەرابەری گەلان، لە گفتوگۆیەکدا جەخت دەکات کە سێ هەنگاوی مێژوویی لەلایەن پەکەکەوە هەڵگیراوە و ئێستا سەرەی حکومەتە کە بە هەنگاوی بەرچاو، متمانەی گشتی بەدەست بهێنێت. بەکرخان هۆشداریی دەدات: ئەگەر ئەنقەرە کەم کاری بکات، هیوابەخشترین دەرفەتی چەند دەیەی ئەم دواییە، لەوانەیە بە چارەنووسی ڕەوتی ئاشتی 2015 تووش ببێت.
بەکرخان دەڵێت: ترس لە کاردانەوەی ڕاست گەراکان، ترس لە تۆکمە بوونەوەی داواکاری بەڕێوەبەری خۆسەر و ترس لە دەسپێکی ڕەوتێک کە کۆنترۆڵ نەکرێت بوونی هەیە بەڵام ڕەوتی ئاشتی بە ئەمنیەتی کردنەوەی کەشەکە ناچێتە پێشەوە.
ناوبراو دەڵێت کە پرسی کورد بەس بە یەک یاسا چارەسەر نابێت و ئەبێ ڕیشەکانی هەڵاواردن و سەرکوت نەمێنێت.
Your Comment