AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٦ ١١:٥٠

گێڕانەوەی پزشکیان لەو ڕۆژەی ئیسڕائیل هێرشی کردە سەر کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئێران

گێڕانەوەی پزشکیان لەو ڕۆژەی ئیسڕائیل هێرشی کردە سەر کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئێران

سەرۆک کۆماری ئێران باسی لەو چرکەیە کرد کە لە شەڕی دوانزدە ڕۆژەدا ئیسڕائیل هێرشی کردە سەر کۆبوونەوەی ئەنجۆمەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە تاران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پزشکیان لە دیداری رۆژی خوێندکار لە زانکۆی تاران قسەی دەکرد ئاماژەی بە کێسە ناوخۆییەکانی وڵات و ڕێگاکانی چارەسەریی کێشەکان بە یارمەتی هێز و گەنجانی وڵات دا.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆک کۆمار بە ئاماژەدان بە پرسی بەئامانجکردنی کۆبوونەوەی شۆعام واتا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا وتی: ئەوەی مێشکی منی داگیرکرد ئەوە بوو کە ئەگەر لێمان بدرێت، وڵات دەتوانێت ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە ببێتەوە، بۆیە ڕۆژی دواتر بانگهێشتی هەموو وەزیرەکانمان کرد و هەموو دەسەڵاتەکەمان گواستەوە بۆ پارێزگارەکان و ڕامانگەیاند کە هەر قایمقامیەتێک پێویستە بچێت و کاری خۆی بکات لەبری سەرۆک کۆمار و چاوەڕێی ئێمە نەکات ."

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ماوەی 12 ڕۆژی شەڕدا هیچ کێشەیەکتان لەڕووی کارگێڕییەوە نەدۆزیەوە، چونکە بەڕێوبەر و پارێزگارەکانمان و بەڕێوەبەرە جۆراوجۆرەکانی بواری تەندروستی و چارەسەر بەڕاستی خۆنەویستانە کاریان کرد و لە ئەنجامدا خەڵکەکەش هاتن و بە کەرامەتەوە بەرگریان کرد، دوژمنیش بێ ئومێد بوو.

News ID 57809

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha