ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا، مۆدێلێکی سیاسیی وێناگەرانە، هەوڵی خۆداسەپاندن دەدا؛ چاندی درەخت بۆ خەمڵاندنی "پشتوێنەی سەوز" لە هەولێر، کردنەوەی کۆریدۆرە سەوزەکان، پلانی دارستانکاری و پڕۆژەگەلی وزەی پاک کە ئەوڕۆکە بوونەتە هێمای بانگەشەی دەوڵەت.
ئەو هەنگاوانە ئەگەرچی پێویست و شیاوی نرخاندنن؛ بەڵام مەترسیی ئەوە هەیە کە ببنە ئامرازی پیساییسڕینەوە لە حکوومەتێک کە ڕۆبەڕۆژ زیاتر بە توندوتیژی سیاسی، ناکارامەیی، گەندەڵی، مووچەی دواکەوتوو و داڕمانی متمانەی گشتی دەناسرێت. کەواتە ئەم گۆڕانکارییانە نەک هەنگاوێکی نوێباوانە، بەڵکوو نیشاندەری مۆدێلێکی سیاسی لە قەیرانە و چاندنی چەند نەمام ناتوانێ ڕزگاری بکات.
لە "بواری دیجیتاڵ"ـهوە بۆ "بواری سەوز"؛ بەبێ گۆڕینی ڕەنگی سیاسەت
بەر لە دەسپێکی ئەم شەپۆلە ژینگەییە، دەوڵەتی هەرێم هەوڵی دەدا بە پڕۆژەی "گۆڕانکاری دیجیتاڵ"یی و حکوومەتی پشتەستوور بە تەکنۆلۆژیا، ئیدعای بازدان بۆ داهاتوو بکات. بەڵام ژێرخانە دەستیان لێ نەدرا و مووچەکان دواکەوتن و کاارەبا کێشەدار مایەوە و تۆڕی گەندەڵی هەر لە جێی خۆیەتی. کەرەسە دیجیتاڵییەکان نەک قەیرانی مووچەیان چارەسەر کرد و نە بوونە هەوێنی ڕیفۆڕم لە پێکهاتەی ئیداری. هەر بۆیە کاتێک ئەم بانگەشە دیجیتاڵییە نەیتوانی متمانەی گشتی بۆ لای خۆی ڕاکێشێت، ڕەنگی پالێتی بانگەشە گۆڕا؛ لە شینی دیجیتاڵەوە بۆ سەوزیی ژینگە.
قەیرانی شاراوە؛ داڕمانی بەئەسپایی متمانەی گشتی
لە ژێر ئەو توێژاڵە ڕیکلامیانەدا، قەیرانێکی قووڵتری لێیە. فەرمانبەران و کارمەندانی دەوڵەتی چاویان لە مووچەی دواکەوتوویانە، ئاستی بێکاریی گەنجانە لە سەرێیە، قەیرانی ئاو تەشەنەی سەندووە و کارەبا هێشتا ناپاوەجێیە. سەرمایەدانەریش بە هۆی نەبوونی ئاسایش و هێرشی درۆنی وەستاوە.
نیشانەی ڕوونی ئەو داڕمانە متمانەییە، بەشداریی تەنیا یەک لە سێی خەڵکی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق لە نوامبێری 2025ـه و لە هەندێک شوێنی هەرێم، بەشداری گەیشتبووە کەمترین ئاستی مومکینی مێژوویی. ئەمە بێلایەنی نییە؛ بەڵکوو ڕاگەیاندنی لادانی خەڵكە لە سیستەمێکی سیاسیی ناکارامە.
دیپلۆماسی نمایشی یان سەرهەڵدانی دەوڵەتی ناوەندەکان
هەڕێمی کوردستان وەک لاسایی لە مۆدێلی عەرەبستان و ئیمارات، تەرکیزی خستۆتە سەر دیپلۆماسی نەرم و جوانکاری گەشەیی؛ بەڵام بەپێچەوانەی ئەوان، بەرییە لە بناغە ئابووری و دامودەزگاییەکانی وەک پێدانی مووچە و ئاراستەکردنی خزمەتی ئاسوودەیی لەپێناو مسۆگەرکردنی ئەو مۆدێلە وەک واقعێکی پاوەجێ.
لە بەرامبەردا، دامودەزگاگەلێکی نزیک لە حزبەکانی هەرێم، وەک ناوەندی خێرخوازی بارزانی و ناوەندی ڕوانگە زیاتر پەرەیان سەندووە. ئەو دامودەزگایانە ئەگەرچی بەڕواڵەت هێمای کۆمەڵگای مەدەنین؛ بەڵام بەکردەوە، شوێنی بۆشی دەوڵەتیان گرتۆتەوە و بوونەتە نمانەی یارمەتیگەیاندن بەپێی وەفاداری حزبی و نمایش جێی وەڵامدانی گرتۆتەوە.
تەنزی تاڵی دارچاندن و بنبڕکرانی خەڵکی
لە کاتێکدا بە هەزاران دار لە هەولێر دەچێنن، کە هەزاران گەنجی کورد ڕێگەی سەخڵەت و پڕمەترسیی کۆچ لە بلاڕووس، باڵکان و دەریای ناوەڕاستیان گرتۆتە بەر؛ خەڵکانێک کە زۆربەیان زیاتر لە 100 هەزار دۆلار مووچەی دواکەوتوویان هەیە، ئاسایشی پیشەییان نییە و لە بەر توندوتیژیی حزبی و ناسەقامگیریی هەرێم هەڵدێن و دیمەنی سەوزی هەولێر ئەو ڕاستییە ناشارنەوە کە چۆن بە گوێرەی بیبیسی شەپۆلی کۆچی کوردەکان یەکێکە لە سەرەکێترین ڕەوتەکانی پەنابەری.
بە گشتی تێپەڕینی دیجیتاڵ، پلانە سەوزەکان، ناوەندە خێرخوازییەکان و دیپلۆماسی دەرەوەیی هەموو نیشانەی نمانەیەکی یەکەن: شوێنگۆڕکێی توێژاڵەکان بەبێ گۆڕانی ناوەڕۆکیان. خەڵکی کورد بەڵام شتێکی ئاساییتر و ساناتریان دەوێ مووچەی ڕێک و لەکاتی خۆیدا، کارەبای پاوەجێ، ئاوی توندروست، دامودەزگای کارامە و داهاتوویەکی پێشبینیکراوە.
Your Comment