AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٨ ١٥:١٩

کورمور؛ کێڵگەی گاز یان ئامرازی سیاسی

کورمور؛ کێڵگەی گاز یان ئامرازی سیاسی

هێرشی نوێ بۆ سەر کێڵگەی گازی کورمور جارێکی دیکە نیشانی دا کە وزە لە عێراق سەرتر لە پرسێکی ئابووریە و بووەتە مەیدانی سەرەکی نواندنی هێزی سیاسی و ئەمنیەتی و هاوکێشەی دەسەڵاتی نێوان بەغدا، هەرێم و دیکەی ئەکتەرە ناوچەییەکانی خستووەتە ژێر کاریگەریەوە.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر مەیدانی گازی کورمور جارێکی دیکە نیشانی دا کە وزە، بەتایبەتی ژێرخانە گرینگەکانی کارەبا، لە عێراق سەرتر لە پرسێکی ئابووریە و بووەتە مەیدانی سەرەکی نواندنی هێزی سیاسی و ئەمنیەتی. تەقینەوەیەک کە ئەم هەفتەیە دامەزراوەکانی کورموری کردە ئامانج، بووە هۆی ڕاگرتنی بەپەلەی وەبەرهێنانی گاز و لەئەنجامدا خامۆشی بەربڵاو لە شارەکانی هەرێم. ئەو خامۆشیە هۆشدارییەک بوو کە هەموو پێشکەوتنەکانی بواری وزە لە ئەو ناوچەیە کەوتووەتە مەترسیەوە.

کورمور لە باری ئابووری و تەکنیکیەوە پڕۆژەیەکی سەرەکیە. ئەو کێڵگەیە نزیک بە 80 لەسەدی گازی هێزگەکانی هەرێ دابین دەکات و ڕۆڵی سەرەکی لە گواستنەوەی کارەبا بۆ ناوچەکانی فیدراڵی عێراق هەیە. تەنیا یەک مانگ و نیوی پێش، پڕۆژەی گەشەی KM250 دەفرایەتی کورموری بۆ 750 ملیۆن فووتی چوارجا لە ڕۆژدا بەرز کردەوە. بڕیار بوو ئەو پێشکەوتنە، بۆ یەکەم جار بەستێنی کارەبای 24 کاتژمێرە لە هەرێم خۆش بکات. بەڵام ئەو دەستکەوتە، ئێستا کەوتووەتە بەر هێرشی درۆنی و مووشەکیەوە.

سەرەڕای ئەوەی کە ئامانجی هێرشبەران بابەتی دژایەتی شرۆڤەکارانە، زۆربەیان پێیان وایە ئامانجی سەرەکی ڕێگری لە بوونی هەرێم بە ئەکتەرێکی سەربەخۆ لە بواری وزەیە. سەربەخۆیی وزە لە هەرێم نەک وابەستەیی بە بەغدا کەم دەکاتەوە بەڵکوو دەتوانێت بەشێک لە پێداویستی کارەبای عێراق بە هاوردەی وزەش دابین بکات. کەواتە، کێڵگەی کورمور بووەتە مەیدانێک کە پەیامی نەرێنی بۆ سەر وزەی هەرێم دەنێرن.

هاوکات هەندێک کەس ئەو هێرشانە وەکوو کاردانەوەیەک بە کردەوەی پارتە کوردیەکان بە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی عیراق دەزانن؛ هەڵبژاردنێک کە تێیدا، پارتە کوردیەکان باشتر لە ئاستی چاوەڕوان کراو دەرکەوتن. لە ڕوانگەی ئەو شرۆڤەوە، هەر گورزێک لە کورمور دەتوانێت ببێتە ئامێرێکی گوشار کە لە کۆتاییدا لەسەر هاوکێشەی دەسەڵات لە بەغدا کاریگەری دەکات.

جودا لە ئەوەش هەر جارێک کە هێرش دەکرێتە سەر کورمور و بە هۆیەوە هەموو چالاکیە ئابووریەکانیش ڕادەگیردرێت و سەرمایەدانەرانی دەرەکی کە کۆڵەکەی ئابووری هەرێمن، هەمبەر درێژەی چالاکیەکانیان دوودڵ دەبنەوە وەکوو ئەوەی کە لە ڕابردووشدا ڕووی دابوو.

لایەنێکی دیکەی پرسەکەش، بێ سزا مانەوەی بکەرەکانی ئەو هێرشانەیە. مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاندووە کە هاوپەیوەند بە هێرشەکانی پێشوو چەند کەس ناسراونەتەوە و دەستگیر کراون، بەڵام لە لایەن دەزگای دادی فیدراڵەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کراون. بە وتەی ناوبراو، ئەو هەوڵانە هێرشبەران ملوهڕتر دەکاتەوە و ئەو پەیامە دەدات کە هێرش بۆ سەر ژێرخانە گرینگەکان تێچوویەکی نییە.

ئێستا بەرپرسانی هەرێم داوای یارمەتی ئەمریکا بۆ دانانی سیستەمی بەرگری دژە درۆنیان کردووە؛ جیهازاتێک کە دەتوانێت لە ژێرخانە گرینگەکان وەکوو کورمور پارێزەری بکات. بەڵام ئەو داواکاریە لەمپەری جیدی لە سەر ڕێگایە چونکوو هەر جۆرە کڕینێی سەربازی ئەبێ لە ڕێگای حکومەتی فیدراڵەوە تێبپەڕێت .


News ID 57719

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha