ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: سەفەرە دەرەکیەکانی سەرۆک کۆماری سووریاش سەرکەوتوو بوو؛ ئیمانوئێل ماکرۆن لە 7 ی مەی 2025 بە شێوەی تایبەت لە کۆشکی ئێلیزە پێشوازیی لێوەکرد و دۆناڵد ترامپیش لە 14 ی مەی 2025 لە سەفەری بۆ واشنتۆن هەمان کاری کرد. ئیزنی پێدرا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادە بێت و لێدوان بدات.
پەرلەمانی نوێ
هەڵبژاردنی ئەم دواییەی پەرلەمان لە سەرەتاکانی ئۆکتۆبەر لەلایەن پاڵپشتانی حکومەتی نوێ وەکوو هەنگاوێکی گرینگ بەرەو دیمۆکراسی بەرز نرخێندرا. بەم حاڵەوە کاردانەوەی وڵاتانی ڕۆژاوایی لەسەر خۆتر بوو.
سەرەنجدان بە ئەو خاڵە گرینگە کە دۆخی هەڵبژاردنی پەرلەمانتاران قەد باش نەبوو. تەنیا 6000 دەنگدەر لەلایەن ڕژیمەوە هەڵبژێردرابوون، 140 پەرلەمانتاریان لە نێوان خۆیاندا هەڵبژارد. بەم حاڵەوە تەنیا 119 کورسی پڕ بووەوە چونکوو پارێزگا درۆزی نشینەکانی سوەیدا و کوردستانی سووریا لە دەنگدان بێبەری کرابوو. لە ئەنجامدا، زۆرینەی یەکلایی پەرلەمان پیاوانی عەرەبی سوننە بوون. ژنان تەنیا چوار لەسەدی ئەندامانیان پێک دەهێنا و پەرلەمانتاران لە گرووپەکانی کەمینەی کەمتر لە 15 لەسەد بوون، لە حاڵێکدا کە لانیکەم 30 لەسەدی حەشیمەتی دانیشتووانیان پێک دەهێنا.
تورکمانەکان بە شێوەی نەگونجاو بەشیان هەیە؛ ئەوان کە یەک بۆ دوو لەسەدی حەشیمەت پێک دەهێنن، 3.4 لەسەدی کورسیەکانیان هەیە. بەشی یەکسانی کوردەکان و عەلەوییەکان کە هەر یەکەیان 10 لە سەدی حەشیمەتن. ئەو بابەتە بە شێوەی بەرچاو دزەی تورکیا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانتاران نیشان دەدات.
سەرۆکی حکومەت ئەو دەسەڵاتەی هەیە کە یەک لەسەر سێی پەرلەمانتاران واتا 70 ئەندام هەڵببژێرێت کە هێشتا هەڵیانینەبژاردووە.
کەواتە ئامانجی ڕاستەقینەی ئەو کۆبوونەوە چییە؟ ئەو ناوەندە هیچ دەسەڵاتێکی یاسایی نییە و تەنیا ڕۆڵێکی ڕاوێژکاری دەگێڕێت. ئەو هەلە ئیزن دەداتە سەرۆک کۆمار تا وا نیشانی بدات کە بڕیارنامەی 2254 پەیڕەوی دەکات. بەم حاڵەوە، ئەو پەرلەمانە دەتوانێت یەک ئەرکی هەبێت و ئەویش ڕازی کردنی خەڵکی سووریا کە ئەو نوێنەریانە و قبووڵ کردنی ڕێککەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل کە بریتیە لە پێدانی بەرزاییەکانی گولان لەلایەن سووریایە، پاساو بدات.
بەستێنێک بۆ هاوکاری شەڕخوازەکان
پێکهاتەی ئیداری ئێستا، بریتی لە پارێزگاکان، ناوچە و بەش و شارەوانیەکان، بێ گۆڕان ماوەتەوە. بەم حاڵەوە، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، بەرپرسان لەگەڵ کەسانێ لە ئیدلەب، ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی تەحریرولشام گۆڕاوەتەوە. جێگای سەرسووڕمان نییە کە هەموو ئەوان پابەندی ئیسلامی سوننە، ئایینی حزبی سیاسی دەسەڵاتدارن. ئەوان لەوانەیە خەڵکی ئیدلەب یان ناوچەیەکی دیکە بن کە ئێستا لەوێن بەڵام هەموو ئەوان ئەزموونی ژیان لە ئیدلەبیان لە ساڵانی پێکدادان هەبووە.
پارێزگاری ئێستای پارێزگای حەلەب لە کۆنترۆڵی کەسانێکدایە کە سەردەمێک بەشێک لە بەرەی شامیە، لایەنێکی پێشوو لە ئەرتەشی نەتەوەیی سووریا بوون. ئەو گرووپە میلیشیا لایەنگری تورکیا، سەرەڕای ئاوێتە بوون لە ئەرتەشی نوێی سووریا، هێشتا سەر بە ئەنقەرەن. لە ئەنجامدا ئەحمەد شەرع ناچار بوو پێگەی خۆی لە حەلەب و ناوچەگەلەێک کە ئەو میلیشیاگەلە چالاکی دەکەن، لەوانە عەفرین، سەرێکانی و کۆبانێ ڕادەست بکات.
دەسەڵاتی شێخ
پێکدادانی ئێتنیکی و خێڵەکی لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە خەریکە چڕ دەبێتەوە و دەوڵەتیان بۆ سەپاندنی توانایی خۆی بێ دەسەڵات کردووە. دەوڵەت تەنیا گەورە ڕێیەکان و ناوەندەکانی شارەکان بەڕێوە دەبات لە حاڵێکدا کە گوندەکان لە کۆنترۆڵی سەرۆکە خۆجەییەکان ماوەتەوە، کە هاوکات لەژێر فەرمانی نوێنەرێکی دەست نیشان کراو واتا شێخن.
شێخ کەسێکی بەهێزە کە هەم دزەی مەعنەوی و هەم سیاسی هەیە. سەرەڕای ئەوەی کە خوێندنی فەرمی نیە، بەهۆی گیانفیدایی و بوێریەوە لە شەڕ کردن لە پاڵ ئەحمەد شەرع، ڕێزی هێزەکانی بەدەست هێناوە. ئەوانە کەسانێکن کە دەسەڵاتی ڕاستەقینەیان لە ئاستی خۆجەیی و تەنانەت لە ناو حکومەتی ناوەندی هەیە. وەزیران ئەبێ بۆ بڕیارەکانی خۆیان لە شێخ ئەرێ و بەڵی وەربگرن.
Your Comment