بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پزشکیان لە دیداری رۆژی خوێندکار لە زانکۆی تاران قسەی دەکرد ئاماژەی بە کێسە ناوخۆییەکانی وڵات و ڕێگاکانی چارەسەریی کێشەکان بە یارمەتی هێز و گەنجانی وڵات دا.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆک کۆمار بە ئاماژەدان بە پرسی بەئامانجکردنی کۆبوونەوەی شۆعام واتا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا وتی: ئەوەی مێشکی منی داگیرکرد ئەوە بوو کە ئەگەر لێمان بدرێت، وڵات دەتوانێت ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە ببێتەوە، بۆیە ڕۆژی دواتر بانگهێشتی هەموو وەزیرەکانمان کرد و هەموو دەسەڵاتەکەمان گواستەوە بۆ پارێزگارەکان و ڕامانگەیاند کە هەر قایمقامیەتێک پێویستە بچێت و کاری خۆی بکات لەبری سەرۆک کۆمار و چاوەڕێی ئێمە نەکات ."
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ماوەی 12 ڕۆژی شەڕدا هیچ کێشەیەکتان لەڕووی کارگێڕییەوە نەدۆزیەوە، چونکە بەڕێوبەر و پارێزگارەکانمان و بەڕێوەبەرە جۆراوجۆرەکانی بواری تەندروستی و چارەسەر بەڕاستی خۆنەویستانە کاریان کرد و لە ئەنجامدا خەڵکەکەش هاتن و بە کەرامەتەوە بەرگریان کرد، دوژمنیش بێ ئومێد بوو.
Your Comment