AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٦ ١٠:٤١

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی بە وڵاتانی دراوسێ دا

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی بە وڵاتانی دراوسێ دا

محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە مەجلیس ڕایگەیاند: هۆشداریی ئێمە بە دراوسێکان ئەوەیە کە ورەی گەلی ئێران بۆ بەرگری لە یەکپارچەیی خاکی خۆیان و دوورگە ئێرانیەکانی کەنداوی فارس، تاقی نەکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەو ئەوڕۆی پەرلەمان ڕایگەیاند: بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی مانۆڕی گەورەی هێزی سپای پاسداران، بە ناوی شەهید محەمەدی نازری لە کەنداوی فارس، لە ئەو هێزانە دەسخۆشی دەکەم.

درێژەی دا: مووشەکە بەکارهێنراوەکان لە ئەو مانۆڕە بە وردی ئامانجەکانی خۆیان پێکا و تاقی کردنەوەی سەرکەوتووانەی مووشەکە چێ کراوەکانی دەستی بیرمەندان و گەنجانی ئێرانی کە مەودای بڕینیان بە درێژایی کەنداوی فارسە، بۆ گەلی ئێران جێگای خۆشحاڵیە.

هەروەها وتیشی: پاگەندە بێ بنەماکانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لەسەر دوورگە ئێرانیەکانی کەنداوی فارس کە دیسانەوە هێنراوەتە ئاراوە، بە توندی ئیدانە دەکەین. ئەو پاگەندە بێ بنەماڵەگەلە کە زیاتر بە هاندانی وڵاتانی دیکە دێتە ئاراوە، پێچەوانەی بنەمای ڕێز بۆ یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی دیکە و نیازپاکی دراوسێیەتیە.

هۆشداریی ئێمە بە دراوسێکان ئەوەیە کە ورەی گەلی ئێران بۆ بەرگری لە یەکپارچەیی خاکی خۆیان و دوورگە ئێرانیەکانی کەنداوی فارس، تاقی نەکەنەوە. ئێمە بەردەوام بەدوای پەرەپێدان بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەین و چاوەڕوانیمان لە دراوسێکانیش هەر ئەوەیە.

قاڵیباف وتیشی: داوا لە دەوڵەتیش دەکەین کە لە بودجەی ساڵی داهاتوو، بودجەیەکی تایبەت بە دوورگە ئێرانیەکانی کەنداوی فارس ڕەچاو بکات.

News ID 57808

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha