AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٦ ١٨:٠٦

تام باراک ڕەخنەی لە واشنتۆن و کوردی سووریا گرت

تام باراک ڕەخنەی لە واشنتۆن و کوردی سووریا گرت

نوێنەری تایبەتی ترامپ لە کاروباری سووریا وێڕای ئاماژە بە پاڵپشتیی ئەمریکا لە ئۆتۆنۆمیی کورد لە عێراق و سووریا، ڕەخنەی لە ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا گرت و هەمبەر بە چەندپارچەبوونی ئەو وڵاتە هوشداری دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تام باراک باڵوێزێ ئەمریکا لە تورکیا و نوێنەری تایبەتی دەەوڵەتی ترامپ لە کاروباری سووریا، لە لێدوانێک بۆ گۆڤاری نەیشنەڵ، ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی واشنتۆن بۆ پاڵپشتی لە پێکهاتەی ئۆتۆنۆمیی کورد لە عێراق و سووریا گرت و ئەو سیاسەتانەی بە "ناکارامە" و لە ئەنجامی دەستێوەردانی ئەمریکا لە پێکهاتەی سیاسیی ئەو وڵاتانە زانی.

باراک وتیشی: تۆکمەی پێکهاتە ئۆتۆنۆمییەکان و چەند کەرت‌کردنی عێراق نەک هەر ئەنجامێکی ئیجابی نەبووە، بەڵکوو ئەو وڵاتانەی بەرەو فیدراڵیزم و چەندپارچەیی بردووە.

نوێنەری تایبەتی ترامپ بە ئاماژە بەوەی کە کوردەکانی سووریاش پێکهاتەیەکی ئۆتۆنۆمیی هاوشێوەی عێراقیان دروست کردووە، جەختی کرد: سیاسەتی ئەمریکا لە ڕاپەڕاندنی سیستمەگەلی لامەرکەزی لەو وڵاتانەی دەستێوەردانی تێدا کردوون، ناکارمە بووە و ئەو هەڵوێستە لەبری سەقامگیری، بۆتە هۆی ئاڵۆزیی سیاسی و دابەش‌بوونی زیاتری دەسەڵات لەو وڵاتانەدا.

News ID 57800

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha