AP ١٤٠٤ خەرمانان ٣ ٢٠:٥٧

"کوردستان و کێشەی سنووریی ئێرانی و عوسمانی" بە فارسی بڵاوکرایەوە

"کوردستان و کێشەی سنووریی ئێرانی و عوسمانی" بە فارسی بڵاوکرایەوە

کتێبی توێژینەوەیی "کوردستان و کێشەی سنووریی ئێرانی و عوسمانی(1639-1847)" لە نووسینی دوکتۆر نەجاتی عەبدوڵڵا بە وەرگێڕانی ئەمیر حەقیقی بۆ سەر زمانی فارسی، لە لایەن بڵاوگەی ئامیار لە شاری سنە، چاپ و بڵاوکرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی توێژینەوەیی "کوردستان و کێشەی سنووریی ئێرانی و عوسمانی(1639-1847)" لە نووسینی دوکتۆر نەجاتی عەبدوڵڵا وەک توێژینەوەیەک لە مێژووی پەیوەندییە سیاییەکان نێوان ئێران و عوسمانی لە پاش ڕێکەوتننامەی زوهاڤ(Zuhab) لە ساڵی ١٦٣٩ و دیاری‌کردنی سنووری نێوان ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و سەفەوی(ئێران) و دۆخی کوردەکانی ئەمبەر و ئەوبەری سنوورەکان لەو ململانێیە، بە وەرگێڕانی فارسی ئاراستە کرا.

ئەم کتێبە بە وەرگێڕانی ئەمیر حەقیقی بۆ سەر زمانی لە دووتوێی 160 لاپەڕە و لە قەوارەی ڕوقعی و لە لایەن بڵاوگەی ئامیار لە شاری سنە، چاپ و بڵاوکرایەوە.

News ID 56544

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha