AP ١٤٠٥ خەرمانان ٢٠ ٠٦:٣٤

کاردانەوەی ئێران بە ڕووداوەکانی یەمەن و شەڕی عەرەبستان

کاردانەوەی ئێران بە ڕووداوەکانی یەمەن و شەڕی عەرەبستان

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە پێشهاتەکانی یەمەن جەختی لەوە کردەوە: “بێ گومان ئاسایش و سەقامگیری لە ڕۆژئاوای ئاسیا و ناوچەی دەریای سوور بەبێ ڕێزگرتن لە مافە ڕەواکان و کەرامەتی گەلی گەورەی یەمەن بەدی نایەت”.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران له بەیاننامەیەکدا به ئاماژه به پێشهاتەکانی یەمەن جه ختی کردەوه : “کۆماری ئیسلامی ئێران هه ڵوێستی پرینسیپی و بەردەوامی خۆی له سەر پێویستی ڕێزگرتن له سەربەخۆیی، سەروەری نەتەوەیی، و یەکپارچەیی خاکی یەمەن و کۆتایی هێنان به گەمارۆی نایاسایی و نامرۆڤانه ی ئەم وڵاته دووپات دەکاتەوە ”.

لە بەیاننامەکەدا دەشڵێت: “بێ گومان ئاسایش و سەقامگیری لە ڕۆژئاوای ئاسیا و ناوچەی دەریای سوور بە بێ ڕێزگرتن لە مافە ڕەواکان و کەرامەتی گەلی گەورەی یەمەن بەدی نایەت”.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە درێژەدا دەڵێت: “ئەوەی ئێستا لە یەمەن ڕوودەدات، ناتوانرێت لە پێشهاتەکانی زیاتر لە دە ساڵ جیابکرێتەوە، نەتەوەی گەورە و بەڕێزی یەمەن، وەک میراتگرانی شارستانیەتێکی درەوشاوە و مێژوویی کە هەمیشە ڕۆڵێکی چارەنووسساز و پڕ لە شانازی لە مێژووی ناوچەکە و جیهاندا هەبووە، مافی ئەوەی هەیە ژیانێکی شکۆمەندانە، دوور لە فشار و تۆقاندن و دڕندەیی و گەمارۆدانی هەبێت و ڕێز لە سەروەری نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکیان بە تەواوی بگیردرێت”.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە: “کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پێویستی گرنگیدان بە بەرژەوەندییەکانی ئومەتی ئیسلامی، بەتایبەتی لە دۆخێکدا کە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ڕووبەڕووی خراپەی چەوساندنەوە و فراوانخوازیی بێوێنەی ڕژێمی زایۆنیستی بە هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریکا دەبێتەوە، وەبیری دەهێنێتەوە کە چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە یەمەن لە ڕێگەی درێژەدان بە گەمارۆ و دەستێوەردانی سەربازییەوە مومکین نییە.

لە کۆتاییدا کۆماری ئیسلامی ئێران جەخت لەسەر پێویستی دەستبەجێ دەستپێکردنەوەی وتووێژ لەسەر بنەمای نەخشەڕێگای ڕێککەوتوو و جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەکاتەوە و ئامادەیە هەر هەوڵێکی بەرز لەم ئاراستەیەدا بخاتەگەڕ”.

News ID 60400

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha