AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٦ ١٧:٠٣

ئیدارەی خۆسەری کوردی یارمەتییەکانی ڕەوانەی سوەیدا کرد

ئیدارەی خۆسەری کوردی یارمەتییەکانی ڕەوانەی سوەیدا کرد

ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا وێڕای ناردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی بە پەلەی بۆ سوەیدا، خوازیاری پاڵپشتیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە خەڵکی زیان‌بەرکەوتووی ئەو پارێزگایە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هاوار، لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و کرێکارانی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک لە ناردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی بە پەلەی بۆ پاریزگای سوەیدا و ناوچە درۆزی‌نشینەکانبی سووریا هەواڵی دا.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: ئەو یارمەتییانە لە کاردانەوە بە هەلومەرجی قەیراناویی خەڵکی سوەیدا و پاش هێرشەکانی دەوڵەتی کاتی سووریا و ملیشیاکانی سەر بەو دەوڵەتە، دابین کراوە.

ئیدارەی خۆسەری کوردی لە درێژەدا وێڕای داکۆکی لە زەروورەتی ناردنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان، خوازیاری پاڵپشتیی و یارمەتیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ناوەند و ڕێکخراوەگەلی فریاکەوتن و مرۆڤدۆستی لە خەڵکی زیان‌بەرکەوتووی ئەو پارێزگایە بوو.

News ID 56022

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha