AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٢ ١٩:٥٤

دایکێکی کورد پاش 12 ساڵ کچەکەی لەکاتی چەکدانانی پەکەکە دەبینێت

دایکێکی کورد پاش 12 ساڵ کچەکەی لەکاتی چەکدانانی پەکەکە دەبینێت

ئەلیف ئۆز دایکە کوردێکی شەڕناخی، پاش 12 ساڵ دووری، کچەکەی خۆی لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی پەکەکە لە سلێمانیدا و لە ڕێگەی تەلەڤیزیۆنەوە دەبینێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانی‌کراوی پەکەکە بۆ چەکدانانی ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە، لە ڕێوڕەسمێکدا لە ناوچەی جاسنەی هاوێری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، گرووپێکی 30 کەسی لە ئەندامانی پەکەکە بە شیوەی خۆویستانە چەکەکانیان سووتاند و ئەو هەڵمەتە وەک هەنگاوێک بۆ ئاشتی و هاوژینیی کوردەکان، دەنگدانەوەیەکی جیهانی بوو.

لەمناوە زێنەب ئۆز بە ناوی ڕێکخراویی "بەریتان بۆتان" یەک لەو 30 کەسە بوو کە چەکی دانا و کاتێک وێنە و گرتەی ڕێوڕەسمەکان نمایش دەدران، دایکی ئەو، ئەلیف ئۆز توانی پاش 12 سال دووری، کچەکەی لە سەر شاشەی تەلەڤیزیۆن ببینێت.

ئەلیف ئۆزی 45 ساڵەی خەڵکی شەڕناخ لەوبارەیەوە بە مێزۆپۆتامیای ڕاگەیاند: کچەکەم 12 ساڵ لەوە پێش تەڤڵی پەکەکە بووە و من لەوساوە نەمبینیوە. بەڵام کاتێک لە سەر شاشەی تەلەڤیزیۆندا دیتم، بڕوام نەدەکرد ئەو یەکێک لەو کچانە بێت. بەڵام هەر کە دیتم ناسیمەوە و هاوکات گریام و بە دیتنی خەنی بووم و بۆ هەموو دایکانێک کە دوورن لە منداڵانیان، دوعام کرد و هیوام وایە دایکی هەموو سەربازان و شەڕڤانان دەنگ هەڵبڕن و بڵێن "چیتر بەسە و بێڵن ئاشتی سەر بگرێت".

News ID 55970

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha