بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەزایی سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەوڕۆ(یەکشەممە 22ی پووشپەڕ)ی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی وتی: لەو دانیشتنەدا گشتییەتی پلانی تۆکمەکرانی هێزی چەکداری ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی هەمەلایەنەی جەنایەت و دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری، ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری، ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، پەسند کرا و بۆ لێکدانەوەی زیاتر ئاراستەی کۆمیتەی بەرگریی کۆمیسیۆنەکە درا.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە پاڵپشتیی 120 پەرلەمانتاری ئێرانی لەو پلانە کرد کە لە لایەن عەلی خزریان نوێنەری خەڵکی تاران ئاراستەی دەزگای یاسادانەری کراوە و وتیشی: ئەم پلانە بە یەک ماددەی یەکە و 3 بڕگە پەسند کراوە و ئەگەری گۆڕانکاری تێیدا هەیە و بەپێی پلانەکە ڕێکخراوی بەرنامەی بوودجە و وەزارەتی نەوت ڕاسپێردراون کە لە سەداسەدی بوودجەی بەرگریی ساڵی 1404ی پەیوەست بە تۆکمەی بنەمای بەرگریی هێزی چەکداری، وێڕای پاشماوەی دابیننەکراوەی ساڵی ڕابردوو دابین بکەن.
Your Comment