به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئینگهجێت، زانایانی زانکۆی تۆکیۆی ژاپۆن بۆ یه‌که‌مین جار له جیهاندا توانیان له خانه ده‌مارییه‌کانی مێشکی مێش وێنه‌ی سێ ڕه‌هه‌ندی بگرن.
زانایانی ژاپۆنی به مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی ئه‌م پڕۆسه ئاڵۆزه، سه‌ره‌تا مێشکی مێشێکیان له سه‌ری ده‌رهێنا و دواتر له ئاوی زێودا خوساندیان و دواتر ئه‌م ئه‌م مێشکه زێوییهیان له به‌رانبه‌ری تیشكی (ئیکسدا) دانا تاکوو وێنه‌ی لێ‌بگرن. چۆنیه‌تی بڵاو بوونه‌وه‌ی باشی تیشكی ئیکس به هه‌موو سووچ و قوژبنه‌کانی مێشكی مێش که زۆر ورده، ئه‌م ئاسانکارییه دروست ده‌کات که زانایان بتوانن له مێشکی مێش وێنه‌ی سێ ڕه‌هه‌ندی بگرن.
ڕه‌نگی زێوی ده‌توانێت زیاترین تیشكی ئیکس له خۆی بگرێت و به‌م کاره‌ش زیاترین ڕۆشنایی ده‌که‌وێته سه‌ر ده‌ماره ورده‌کانی مێشکی مێش و ده‌توانن باشترین وێنه‌ی سێ ڕه‌هه‌ندی له مێشكی مێش بگرن.
زانایانی ژاپۆنی وێنه سێ ڕه‌هه‌ندییه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مۆدێلێکی کۆمپیۆتری تێکڵاو کردووه تاکوو بتوانن چۆنیه‌تی جێگیر بوونی ئه‌تۆمه‌کان له مێشکی مێشدا بدۆزنه‌وه.
له کۆتاییدا وێنه‌یه‌کی سێ ڕه‌هه‌ندی به ڕوونی ۶۰۰ نانۆمه‌تر به ده‌ست هاتووه که نیشانی ده‌دات ۱۰۰ هه‌زار نۆرۆن له مێشکی مێشدا بوونی هه‌یه.
به وته‌ی لێکۆڵه‌ره ژاپۆنییه‌کان دروست کردنی ئه‌م وێنه سێ ڕه‌هه‌ندییه نزیک به ۱۷۰۰ کاتژمێر کاتی بردووه.
هه‌ڵبه‌ت گرتنی وێنه‌یه‌کی سێ ڕه‌هه‌ندی له مێشکی مێش به باڵاترین ڕوونیه‌وه، کات و ئامێری پێشکه‌وتووتری پێویسته.
Your Comment