ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕۆژی 30 جۆزەردانی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و چەندین نەخۆشخانە و ناوەندی دەرمان و زانکۆی کردە ئامانج. دکتۆر حسێن کرمانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند کە لە هێرشە سەرەتاییەکان بۆ سەر تاران ، دوو ئەندامی کادیری دەرمان لە کاتی خزمەتدا شەهید بوون و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها هێزەکانی فریاکەوتنیش کرانە ئامانج و سێ کەسیان گیانیان لەدەست دا لە حاڵێکدا هێرش بۆ سەر ئەو ناوەندا هەموویان دژی یاسا نێودەوڵەتیەکانە.
لە ئامارەکاندا دیارە کە تاران زیاترین ئاستی شەهید و برینداری هەبووە و دوای ئەوە کرماشان، خووزستان، لوڕستان، ئیسفەهان، مەرکەزی، ئازەربایجاینی ڕۆژهەڵاتی، هەمودان، زەنجان و گیلان بووە.
بێدەنگی نێودەوڵەتی بە قەد داروپەردووی سەر نەخۆشخانەکان قورسە. هێرش بۆ سەر نەخۆشخانە و ناوەندەکانی دەرمان هیرش بۆ سەر بنەماکانی مافی مرۆڤە. ئەوەی کە لە شارەکانی ئیران رووی دا تەنیا پرسێکی سیاسی یا سەربازی نییە، جەنایەتێکە کە ویژدانی جیهانی تووشی کێشە دەکات.
Your Comment