AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٤ ١٨:٥٠

لێکۆڵەران خانە پیرەکانی دڵیان بووژاندەوە

لێکۆڵەران خانە پیرەکانی دڵیان بووژاندەوە

لێکۆڵەران شێوەیەکیان بۆ دواخستنی کاتژمێری بایۆلۆژیکی دڵیان بە بێ دەستکاری خانەکان دۆزیوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر لە ئینترستینگ ئەنجینرینگ، گرووپێک لە لێکؤڵەران بە ڕێبەرایەتی جێنیفێر یانگ لە زانکۆی نەتەوەیی سەنگاپوور مادەیەکی تاقیگەیی نوێیان داهێناوە کە نیشانەکانی بەساڵاچوونی دڵ کەم دەکاتەوە.


لێکۆڵەران بۆ لێکدانەوەی لایەنەکانی ئەو شێوە، مادەیەکی بایولۆژیکی هیبریدی بە ناوی DECIPHER یان بەکار هێناوە. ئەوان بە تێکەڵ کردنی پێکهاتەی سروشتی دڵ لەگەڵ ژێلی دەستکرد، پلەتفۆرمێکیان پێک هێناوە کە سفت بوون و پێکهاتەی بایوکیمیایی ECM دووپات دەکاتەوە و ئیزن دەداتە لێکۆڵەران ئەوە بە شێوەی سەربەخۆ دەستکاری بکەن.

دوای ئەوە خانەکان تایبەتمەندیگەلێک نیشان دەدەن کە زیاتر لە خانە گەنجەکان دەبینرێت.

News ID 55743

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha