بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە میدیاکانی ئەمریکا، ڕەشیدە تلەیب، نوێنەری موسڵمانانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە یەکەم کاردانەوەی خۆی بەرامبەر بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، نووسیویەتی: وڵاتەکەمان گیرۆدەی شەڕە.
لە پۆستێکی دیکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵەیەکی دیکە مەکەن لە ڕاکێشانی وڵاتەکەمان بۆ شەڕێکی دیکە.
تەلەیب لە وتارێکدا بۆ نوێنەرانی ئەمریکا وتی: ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا دەتوانن بە واژۆکردنی یاسای دەسەڵاتەکانی جەنگ سەرۆک و شەڕخوازەکانی ناو کۆنگرێس بوەستێنن.
Your Comment