AP ١٤٠٥ خەرمانان ١٨ ١٦:٠٤

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وڵامی گونجاو بۆ ئەمریکا بەڕێوەیە چاوڕێ بن

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وڵامی گونجاو بۆ ئەمریکا بەڕێوەیە چاوڕێ بن

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: هێزه چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران له به کارهێنانی مافی سروشتی بەرگری له خۆ درێخیان نابێت و به شێوەیەکی شیاو و گونجاو وەڵامی هەر دەستدرێژییەکی سەربازی له لایەن دوژمنەوه به جۆرێکی چارەنووسساز دەدەنەوه .

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشی دەستدرێژکارانەی سوپای تێرۆریستی ئەمریکا بۆ سەر چەند کەشتییەکی نەوتی ئێرانی له ئێوارەی سێ شەممه ١٨ی خەرمانان به توندی ئیدانه دەکات.

هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی ئێران لە کەنداوی فارس و دەریای عومان، وەک درێژەپێدەری دەستدرێژییە سەربازییەکانی ئەمریکا، گەمارۆی دەریایی و شەڕی ئابووریی ڕێژیمی ئەمریکا لە دژی ئێران، پێشێلکارییەکی ئاشکرای میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

کردەوەی شەڕانگێزی ئەمریکا بەرامبەر بە کەشتییە بازرگانییە ئێرانییەکان نەک هەر پەرەسەندنێکی مەترسیداری ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە نییە، بەڵکوو هەڕەشەیەکی ئاشکرایە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.

لە کاردانەوە بە کردەوە شەڕانگێزەکانی ئەمریکا لە دژی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێران، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی مافی سروشتی بەرگری لە خۆ، هێرشیان کردە سەر بنکە و دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکا کە هەڵکەوتوون لە ئوردن، کە بەردەوامە لە پشتیوانی لە دەستدرێژییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، هەروەها چەند کەشتییەکی شەڕانگێزی ئەمریکا.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر ئیرادەی پتەوی خۆی بۆ بەرگریکردن لە سەروەری و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئێران لە بەرامبەر کردەوە شەڕانگێزەکانی ئەمریکا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران درێغی ناکەن لە مومارەسەی مافی خۆپاراستن لە خۆیان و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامی هەر دەستدرێژییەکی سەربازیی دوژمن دەدەنەوە.

وەزارەتی دەرەوە هەروەها بەرپرسیارێتی ئەنجومەنی ئاسایش و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپات دەکاتەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی دەستبەجێ بەرامبەر بە پێشێلکارییە گەورەکانی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بەهۆی کردەوە شەڕانگێزەکانی ئەمریکا دژی ئێران.

News ID 60388

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha