AP ١٤٠٥ خەرمانان ١٨ ١٠:٤٢

یەکەمین خەڵاتی نێونەتەوەیی مەستوورە لە سنە بەڕێوەدەچێت

یەکەمین خەڵاتی نێونەتەوەیی مەستوورە لە سنە بەڕێوەدەچێت

زانکۆی کوردستان یەکەمین خەڵاتی نێودەوڵەتی مەستووره لە ژێر ناوی پڕۆسەی ناساندن و ڕێزلێنان لە ژنانی کوردی ناودار و کاریگەریی دانەر ، بەڕێوەدەبات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زانکۆی کوردستان لە پێناو بەدیهێنانی پلانێکی نوێ بۆ پێشکەوتنی زانکۆ و بەرزکردنی ئاستی زانستی، فەرهەنگی، و جێبەجێ کردنی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی خۆی ، ساڵانێکە چالاکی دەکات لە بواری فەرهەنگ و ئەدەبی کوردیدا لەگەڵ دیکەی چالاکیە زانستیەکانی.

هەر وەک چۆن ساڵانی ڕابردوو خەڵاتی پێنووسی هەژار و دەیان چالاکی دیکەی ئەدەبی، مێژوویی و فەرهەنگی لە لایەن زانکۆی کوردستانەوە بەڕێوەچووە.

لە داهاتوویەکی نزیکدا یەکەم خەڵاتی نێودەوڵەتی مەستوورە بەڕێوەدەبات..

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەم خەڵاتە پێکهاتوون لە بەرپرسانی زانکۆ و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی ژنی زانکۆ بە یارمەتی توێژینگەی کوردستان ناسی زانکۆی کوردستان.

ئەم خەڵاتە بۆ بینینی هەموو ژنانی کورد لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردی لە ڕۆژنامەنووس و مێژوو نووس و ئەدیب و هونەرمەند و مامۆستا و پزشکیان هەتا ژنانی لادێ و ژنانی نەخوێنەوار کە کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگای کوردی بووە.

دوکتۆر حسێنی، مامۆستای زانکۆ و ڕاوێژکاری سەڕۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ژنان ڕایگەیاند: ئامانج لە هەڵبژاردنی ناوی مەستوورە بۆ ئەم خەڵاتە ئەوەیە بە نەوەی داهاتووی نیشان بدەین کە کورد گەنجینەیەک لە ژنانی سەرکەوتووی هەیە و دەتوانێ سەمبۆل بێت بۆ بەرەکانی داهاتوو.

دوکتۆر بەیان عەزیزی بەرپرسی لیژنەی جێبەجێکاری خەڵاتەکە ڕایگەیاند: تەوەرەکانی ئەم خەڵاتە چوار تەوەرەن؛ زاست، کارخولقێنی، فەرهەنگ و هونەر و ئەدەب و عێرفان .

وتیشی:  هیچ هەڵاواردەییەک لە نێوان هەڵبژێردراوندا نییە و لیژنەیەکی پسپۆڕی لێکۆڵینەوە لە بەرهەمەکان دەکات. 

دوکتۆر بەیان کەریمی بەرپرسی لیژنەی زانستی خەڵاتی مەستوورە وتی: ئەم خەڵاتە نێودەوڵەتیە و لە ئێران و لە هەموو وڵاتانی جیهان هەموو ژنێکی کورد دەتوانێ بەشدار بێت .

جەختیشی کرد کە ئەم خەڵاتە سەربەخۆیە.

News ID 60385

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha