AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٣١ ١٦:١٦

ڕژێمی زایۆنی نەخۆشخانە و ئامبۆلانس و هێزی فریاگوزاری ئێران دەکاتە ئامانج

ڕژێمی زایۆنی نەخۆشخانە و ئامبۆلانس و هێزی فریاگوزاری ئێران دەکاتە ئامانج

جێگری وه زیری ته ندروستی ئێران جه ختی کرد که ڕژیمی زایۆنی نه خۆشخانه و ئۆتۆمبێله فریاگوزارییه کانی وڵاته که مان کرده ئامانج.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جێگری وەزیری تەندروستی ئێران له وتووێژ لەگەڵ ئەلجەزیره جەختی کرد: سێ نه خۆشخانەی کرماشان کرانه ئامانج و ناچار بووین به تەواوی چۆڵیان بکەین.

وتیشی: ڕژێمی زایۆنی ٦ ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری کردە ئامانج و دوو کارمەندی فریاگوزاری شەهید بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە ئامادەین مامەڵە لەگەڵ هەر پیسبوونێکی ئەتۆمی بکەین ئەگەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەمان بکرێتە ئامانج.

جێگری وەزیری تەندروستی ئێران جەختی کرد: دەزگا نێودەوڵەتییەکان دابێ فشار بخەنه سەر ڕژێمی زایۆنی بۆ ڕاگرتنی هێرشکردنه سەر خەڵکی مەدەنی.

News ID 55643

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha